رووداو - تەندروستی
لە هەولێر بەشێک لە کارمەندانی تەندروستی لەبەردەم ئەنجوومەنی وەزیران گردبوونەوە، ئەو کارمەندانە ئەوانەن کە بە گرێبەستی پەرەپێدان دەوام دەکەن و مووچەیان پێ دەدرێت، ئەوان داوادەکەن: ''گرێبەستەکانیان نوێ بکرێتەوە و مووچەکانیان پێبدرێت''.
ئەمڕۆ دووشەممە 15ـی نیسانی 2024 لەبەردەم ئەنجوومەنی وەزیران لە هەولێر بەشێک لە کارمەندانی پەرەپێدانی تەندروستی گردبوونەوە و نوێنەرەکەیان دەڵێت: لە مانگی ئەیلوولی ساڵی رابردووەوە هیچ مووچەیەکیان وەرنەگرتووە و داواش دەکەن گرێبەستەکەیان لە پەرەپێدانەوە بگۆڕدرێت بۆ دارایی.
بە گوتەی یەکێک لەو کارمەندە تەندروستییانە، ژمارەیان زیاتر لە 300 کەس دەبێت و لە ساڵی 2019ـەوە ئەو بڕیارە دراوە کە ببنە گرێبەست و لەسەر وەزارەتی دارایی، بەڵام جێبەجێنەکراوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ