کۆمپانیای DMKی ئەڵمانی بۆ شیر رایدەگەیێنێت شیرەکانیان بە بەکتریا ژەهراویبوون

16-10-2019
هونەر رێبوار
A+ A-

رووداو- هەولێر 

کۆمپانیای بەرهەمهێنەری شیری ئەڵمانی DMK رایدەگەیێنێت شیرەکانیان بە بەکتریایەک ژەهراویبوون و توانیویانە سەرچاوەکە بدۆزنەوە و فڕێیبدەن. 

پزیشێكی ئەڵمانی دەڵێ توانیویانە هۆکارە نەخۆشکەرەکە بدۆزنەوە کە چووەتە نێو پرۆسەی دروستکردنی شیرەکە، دوای دۆزینەوەی سەرچاوەکەش فڕێیانداوە. 

د. کریستۆف سپێخت، پزیشك لە ئەڵمانیا دەڵێت زۆرینەی حاڵەتەکان چەند جۆرێكی دیاریکراوەی بەکتریا بوون کە چارەسەرەکەیان ئاسان بووە و تەنیا بریتیبووە لە سکچوونێك کە بە ژیناوەی پزیشكی چارەسەربووە. 
 
هاوکات ئەندامێكی دەزگای چاودێری خۆراک فوودوۆچ دەڵێت ئەگەر بەکارهێنەران تووشی هەوکردن بببن بە بەکتریاکە، ئەوا مەترسیی نەخۆشخستنی تووندی گەدەیان دەکات، لەگەڵیدا سیستەمی بەرگرییان لاواز دەکات و نەخۆشییان دەکات، هۆشداریدانەکەی راکێشانەوەی شیرەکە تەنیا بۆ چەند بەرهەم و بڕاندێکە و ئەگەر لەماڵەوە لەمانەیان هەبێت باشترە بیگەڕێننەوە. 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

د. هەڵۆ ئورمزیار، پزیشکی پسپۆڕی نەشتەرگەریی گورچیلە و میزەڕۆ

دۆخی تەندروستیی ئەو پیاوەی ژنەکەی ئەندامی نێرینەی بڕی

پزیشکێکی پسپۆڕی نەشتەرگەریی گورچیلە و میزەڕۆ رایدەگەیێنێت، دوای ئەوەی پیاوێک لە قەزای کەلار بە ئامێرێکی تیژ ئەندامی نێرینەی لێکرایەوە، لە نەشتەرگەرییەکی دەگمەن و قورسدا کە 8 کاژێری خایاند، ئەندامەکەیان بۆ لکاندووەتەوە و ئێستا دۆخی تەندروستیی جێگیرە.