خۆت ماندوو بکە با زیاتر چێژ ببینیت

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
لونا خالید
A+ A-
رووداو - تەندروستی

تا ئێستا بیرت کردۆتەوە بۆچی ئەو شتانەی بە ماندووبوون بەدەستیان دەهێنیت، تامێکی خۆشتریان هەیە؟
 
بۆ نموونە، دوو حاڵەت وێنا بکە، لە یەکەمیاندا لە دەرەوە خواردن داوا ئەکەیت و لە دووەمیاندا خۆت دروستی ئەکەیت بە یەک دنیا خۆشەویستیی و بەدەم گوێگرتن لە گۆرانییەوە، کەمیان چێژی زیاتر ئەبێت؟ بێگومان ئەوەی خۆت دروستی ئەکەیت.
 
دکتۆر ئانا لێمبکی، پڕۆفیسۆرە لە زانکۆی ستانفۆرد، دەڵێت: کێشەی ئێمە ئەوەیە ئێستا مێشکمان زۆر ماندوو کردووە بە شتی ئاسان، وەک تیکتۆک، سۆشیاڵ میدیا و خواردنی خێرا. ئەم شتە ئاسانانە وادەکەن مێشک تەمەڵ بێت و زوو تووشی بێتاقەتی و خەمۆکی بین.
 
دکتۆر نێر ئیشێل کە ئەویش لە زانکۆی ستانفۆردە، نموونەیەکی زۆر جوان دەهێنێتەوە و دەڵێت: بینینی دیمەنی سەر لوتکەی چیا بۆ هەمووان وەک یەکە، بەڵام ئەو کەسەی بە پێ و بە ماندووبوون سەرکەوتووە، زۆر زیاتر چێژ لە دیمەنەکە دەبینێت وەک لەو کەسەی بە ئۆتۆمبێل چووەتە سەرەوە. ئەمە چونکە مێشک کاتێک دەبینێت ماندوو بوویت، پاداشتێکی گەورەتری "دۆپامین"ت دەداتێ.
 
هەروەها دکتۆر نیدی گوپتا دەڵێت: کارە قورسەکان تەنها دۆپامین زیاد ناکەن، بەڵکو هۆرمۆنەکانی تری وەک "سێرۆتۆنین"یش زیاد دەکەن کە ناهێڵن زوو بێتاقەت بین. شارەزای دەروونی ئێریک تیڤەرس پێشنیار دەکات کە پێشوەختە پلانمان هەبێت بۆ خۆشییەکانمان، نەک کاتێک بێتاقەت بووین تەنها مۆبایل هەڵبگرین.
 
ئەگەر دەتەوێت مێشکێکی بەهێز و دڵێکی خۆشت هەبێت، کەمێک ماندووبوون بخەرە پێش خۆشییەکانت. بۆ نموونە، لەبری ئەوەی تەنها سەیری مۆبایل بکەیت، هەوڵ بدە وەرزش بکەیت، کتێب بخوێنیتەوە یان کارێکی دەستی فێر ببیت. چونکە هەرچەندە بۆ شتێک زیاتر ماندوو بیت، مێشکت پاداشتێکی خۆشتر و درێژخایەنت دەداتێ.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

عێراق.

تەندروستیی عێراق: دڵنیایی تەندروستی گەیشتووەتە نزیکەی 2.5 ملیۆن کەس

وەزیری تەندروستیی عێراق ئامار و دەستکەوتەکانی وەزارەتەکەی لە ماوەی تەمەنی حکومەتی ئێستادا خستەڕوو و رایگەیاند، سەرەڕای سنوورداریی بودجە، کەرتی تەندروستی گۆڕانکاریی گەورەی بەخۆیەوە بینیوە.