لێکۆڵینەوەیەک: جگەرەکێشان کۆبوونەوەی چەوریی ورگ زیاد دەکات

18-04-2024
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

لێکۆڵینەوەیەک لە دانیمارک ئاشکرای دەکات، زیادبوونی چەوریی ورگ هۆکارێکی جەڵتەیە و کێشانی جگەرە و نێرگەلە هۆکارێکی کۆبوونەوەی چەوریی ورگە.
 
توێژینەوەکە لە زانکۆی کۆپنهاگن لە دانیمارک کرا و دەرکەوت، جگەرەکێشان ئەگەر کۆبوونەوەی چەوریی ورگ زیاددەکات.
 
د. جێرمان کاراس کویلا، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت: ''کۆبوونەوەی چەوری لە ورگدا، کارلێکدەکات لەگەڵ ئەندامەکانی دیکەی جەستە و کاردەکاتە سەر فەرمەنەکانیان، ئەمەش مەترسیی پەککەوتن و چەندین نەخۆشیی دیکەش زیاددەکات.
 
د. جێرمان ئاماژە بەوەدەکات، ''زۆرینەی ئەوانەی چەوریی ورگیان هەبووە جگەرە و نێرگەلەکێش بوون و باشترین رێگەش دوورکەوتنەوەیە لە کێشانیان بۆ ئەوەی لە چەوریی ورگ رزگارت ببێت''. 
 
بەگوێرەی ناوەندی کلیڤلاندی پزیشكی لە ئەمریکا، ئاساییە تەنیا 10٪ـی تەواوی چەوریی جەستە لە ورگدا کۆببێتەوە، بەڵام جگەرەکێشان زۆر زیاتری دەکات.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە