سەنتەری نەخۆشییەکانی مەمک لە سلێمانی: ساڵی رابردوو 58 تووشبووی شێرپەنجەمان تۆمار کردووە

6 کاژێر له‌مه‌وپێش
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

تەندروستیی سلێمانی ئاشکرای دەکات، ساڵی رابردوو زیاتر لە دوو هەزار و 900 تووشبووی نوێی نەخۆشییەکانی مەمک لە سەنتەری چارەسەری نەخۆشییەکانی مەمک لە سلێمانی تۆمار کراون؛ لەو ژمارەیەش 58ـیان شێرپەنجەی مەمکیان هەبووە.
 
ئەمڕۆ دووشەممە 19-1-2026 د. عەباس تاهیر، پسپۆڕی نەشتەرگەرییەکانی مەمک و بەڕێوەبەری سەنتەری نەخۆشییەکانی مەمک لە سلێمانی بە رووداوی راگەیاند، ساڵانە هەڵمەتی هۆشیارکردنەوەی خانمان بۆ پشکنینی پێشوەختە رادەگەیێنن و پێیان باشە خانمان هەمیشە ئاگاداری ئەو جۆرە پشکنینانە بن کە لە سەنتەرەکانی مەمک دەکرێن.
 
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیێنێت، ساڵی رابردوو زیاتر لە 10 هەزار خانم سەردانی سەنتەرەکەیان کردووە. لەکاتێکدا تەنیا لە نەخۆشخانەی هیوا زیاتر لە 3 هەزار تووشبووی شێرپەنجەی تۆمار کراون و زۆرترینیشیان تووشبووی شێرپەنجەی مەمک بوون.
 
تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند، ساڵی رابردوو سێ هەزار و 145 تووشبووی نوێی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی هیوا تۆمار کراون کە 190ـیان منداڵ بوون.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هێرشکردنە سەر ئەمبوڵانسێک لەکاتی جەنگدا.

هێرشکردنە سەر تیمە پزیشكییەکان لە کاتی شەڕ، پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە

هێرشکردنە سەر ئامبوڵانس یان پزیشک یان کارمەندانی تەندروستی و بنکە پزیشکییەکان لە کاتی شەڕدا، یەکێکە لە گەورەترین پێشێلکارییەکانی یاسا نێودەوڵەتییەکان. ئەم بابەتە لە چوارچێوەی "یاسای مرۆیی نێودەوڵەتی " (International Humanitarian Law) و بەتایبەتی "رێککەوتننامەکانی جنێڤ" رێکخراوە.