رووداو - تەندروستی
پسپۆڕی دەروونی رایگەیاند، وێنە و ڤیدیۆکانی کاتی جەنگ کاریگەریی نەرێنییان لەسەر دەروونی تاکی کورد دروستکردووە و کاریگەرییەکانیشی بۆ ماوەیەکی درێژ دوای کۆتاییهاتنی جەنگ دەمێننەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 19-1-2026 د. ئارام کەمال، پسپۆڕی دەروونی لە بوڵتەنی تەندروستی گوتی، "ئەو وێنە و ڤیدیۆیانەی کە لەکاتی جەنگ دا دەبینرێن زۆر پێی بریندار دەبین، ئازارمان زۆر دەدات و کاریگەریی دەروونی زۆری لەسەر هەموو تاکێکی کورد هەیە."
ئەو پسپۆڕە دەروونییە هۆشداریدا کە "کاریگەرییەکانی جەنگ لەسەر تاکی کورد زۆر زیاتر دەبێت و دوای تەواوبوونی جەنگەکەش دەمێنێتەوە."
د. ئارام کەمال، جەختی لەوەش کردەوە کە "خەڵکی رۆژئاوا لە رەوشێکی سەختدان و پێویستییان بە پشتگیری دەروونی هەیە."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ