رووداو - تەندروستی
تیمێکی پزیشکیی پسپۆڕ لە نەخۆشخانەی گشتیی موسڵ، توانییان ژیانی منداڵێکی تەمەن 6 ساڵان رزگار بکەن.
بەڕێوەبەرایەتیی نەخۆشخانەی گشتیی موسڵ رایگەیاند، منداڵێک هێنراوەتە نەخۆشخانەکەیان کە بەهۆی گەستنی سەگەوە تووشی برینێکی سەخت لە دەموچاو و سەریدا ببوو،بووەتە هۆی لەتبوون و شێواویی ماسولکەکانی سەر و دەموچاوی منداڵەکە، هەروەها زیان بەر شانەکانی دەوری چاوی چەپ و رژێنی فرمێسکی کەوتووە.
بەگوێرەی راگەیێندراوی نەخۆشخانەکە، منداڵەکە بەپەلە گەیێندراوەتە هۆڵی نەشتەرگەری و لەلایەن تیمێکی پزیشکیی پسپۆڕەوە نەشتەرگەرییەکی بۆ کراوە کە پاککردنەوەی تەواوەتیی برینەکان، دووبارە دروستکردنەوەی ماسولکە و پێستی سەر و شانەکانی دەموچاو، هەروەها چاککردنەوەی رژێنی فرمێسک و دووبارە بنیاتنانەوەی برۆی لەخۆگرتووە.
نەخۆشخانەی گشتیی موسڵ جەختی لەوە کردەوە کە "نەشتەرگەرییەکە بە سەرکەوتووبوو و ئێستا تەندروستیی منداڵەکە جێگیرە."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ