ئەگەر واز لە شەکر بهێنیت، چی روودەدات؟

20-10-2019
رۆژین مەهدی
رۆژین مەهدی
A+ A-

رووداو- هەولێر

بەشێکی خەڵکی دەیانەوێت واز لە خواردنی شەکر بهێنن، هەرچەندە ئەمە بڕیارێکی دروستە، چونکە زیادەڕەوی لە خواردنی شەکر دەبێتەهۆی قەڵەوبوون و تووشبوون بە چەندین نەخۆشی درێژخایەن، بەڵام وازهێنان لە شەکر و دوورکەوتنەوە لەهەموو ئەو خۆراکانەی بەشێوەیەکی شاراوە شەکریان تێدایە ئاسان نییە، چونکە لەوانەیە کەسەکە تووشی چەند گرفتێک ببێتەوە.


 بەپێی رێنماییەکانی پزیشکانی پسپۆڕی خۆراک، دەبێت شەکر کەمتر لە %10ی وزەی رۆژانەی جەستە پێکبهێنێت، بەڵام ئێستا ئەو بڕەی کە دەخورێت زیاترە لەوەی کە رێگەپێدراوە. دەستەی پزیشکانی پسپۆڕی دڵ لە ئەمریکاوە دەریخستووە رۆژانە خانمان نابێت زیاتر لە 24 گرام و پیاوان زیاتر لە 36 گرام شەکر بخۆن.

ئەو کەسانەی بڕیاردەدەن واز لە شەکر بهێنن، رەنگە سەرەتا تووشی هەندێک گرفت ببنەوە لەوانە سەرئێشە، بێهێزی، ئازاری ماسولکەکان، هێڵنج، دڵەراوکێ و هەستکردن بە خەمۆکبوون. ئەو نیشانانە هەموویان کاتین و پێویستیان بە چارەسەر نییە تەنیا راهاتنی جەستەیە لەبێ شەکریدا.

شەکر لەلایەن جەستەوە تێکدەشکێندرێت و لەلایەن خانەکانەوە بەکاردەهێنرێت وەک سەرچاوەیەکی وزە، بۆیە پێویستە لەکاتی وازهێنان لە شەکر کەسەکە هەوڵبدات خۆراکی تەندروست و دروست بخوات، بۆ ئەوەی وزە بە جەستە ببەخشن بۆ نموونە ئەو خۆراکانە بخۆ کە بە مەنگیسیۆم دەوڵەمەندن وەک سپێناخ، چەرەس، شیر و پاقلەمەنییەکان، هەروەها بۆ کۆنترۆڵکردنی ئارەزووی خواردنی شەکر هەوڵبدە ژەمی دەوڵەمەند بە پرۆتین بخۆیت، چونکە هەستی تێربوون دەبەخشن. بەپێی پێویست ئاو بخۆرەوە بۆ کۆنترۆڵکردنی سەرئێشەکەت و وەرزشبکە بۆ زیاتر دەردانی ئیندۆرفینەکان و رێکخستی ئاستی شەکر لە خوێندا.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

د. نورەدین جەلال، بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ

تەندروستیی چەمچەماڵ: کێشەی کەمیی پێداویستیی تاقیگەییمان هەیە

بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ رایگەیاند، بەهۆی لافاوەکەی چەند رۆژی رابردووی قەزاکەوە، 5 هەزار هاونیشتمانیی سەردانی ناوەندە تەندروستییەکانیان کردووە دەشڵێت، "کێشەی کەمی دەرمانمان نییە، بەڵام پێداویستی تاقیگەمان کەمە."