پزیشکێکی منداڵان لە میسر منداڵان دەپشکنێت و دەشیانخاتە پێکەنین

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
شکار رێبوار
شکار رێبوار
پزیشکەکە پشکنین بۆ منداڵەکە دەکات و دەشیخاتە پێکەنین.
پزیشکەکە پشکنین بۆ منداڵەکە دەکات و دەشیخاتە پێکەنین.
A+ A-
رووداو - تەندروستی

ڤیدیۆی پزیشکێکی منداڵان لە میسر دەبێتە جێی سەرنجی سۆشیاڵ میدیاکان، چونکە منداڵان دەپشکنێت و دەشیانخاتە پێکەنین.
 
د. محەممەد سەعید ئەو پزیشکەیە کە لەم دواییانەدا مامەڵەکردنی لەگەڵ ئەو منداڵانەی دەهێندرێن بۆ کلینیکەکەی و پشکنینیان بۆ دەکات بووە جێی سەرنج. ئەویش بە جووڵە و قسەخۆشەکانی لەکاتی پشکنینی ئەو منداڵە بچووکانە و خستنەپێکەنیان. ئەمەش بۆ ئەوەی نەترسن و ترسیان بیربچێتەوە.
 
د. محەممەد سەعید، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵانە و دەڵێ، نابێ دایک و باوک منداڵەکانیان بە پزیشک بترسێنن بۆ ئەوەی ئاقڵ بن.
 
هۆشداری دەداتە پزیشکانیش، مامەڵەکردن لەگەڵ منداڵ دەبێت تەواو جیاواز بێت و پزیشک خۆی بخاتە ئاستی منداڵەکە، بۆ ئەوەی پشکنینەکانی دروستبن و منداڵەکە هەست بە بێزاری و ترس نەکات.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە