لە میسان گەنجێک دوای ساڵێک لە کۆما چاک بووەوە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

تیمە پزیشکییەکانی نەخۆشخانەی ئەلحەکیمی فێرکاری لە پارێزگای میسان، توانییان ژیانی گەنجێکی تەمەن 30 ساڵ رزگار بکەن، دوای ئەوەی نزیکەی ساڵێک لە بەشی چاودێریی چڕ بەهۆی جەڵتەی مێشک لە کۆمادا بوو.
 
بەڕێوەبەرایەتیی نەخۆشخانەکە رایگەیاند، نەخۆشەکە خرایە ژێر چاودێریی ورد و چارەسەری چڕوپڕ لەلایەن تیمە پزیشکییە پسپۆڕەکانەوە و هەوڵە بەردەوامەکان بوونە هۆی ئەوەی کە وردە وردە ئەرکە سەرەکییەکانی جەستەی بگەڕێنەوە.
 
هەروەها بەڕێوەبەرایەتیی نەخۆشخانەکە دەڵێت، "ئێستا نەخۆشەکە تەندروستیی باشە و بە سەقامگیری نەخۆشخانەی جێهێشتووە و گەڕاوەتەوە ماڵەوە." هاوکات دەستخۆشی لە ماندووبوونی تیمە پزیشکییەکان، پەرستاران و کارمەندانی پاڵپشتیی تەندروستی کرد بۆ بەدەستهێنانی ئەم سەرکەوتنە پزیشکییە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە