ئامێرێکی نوێ یارمەتیی تووشبووانی جەڵتەی مێشک دەدات بۆئەوەی دووبارە قسە بکەنەوە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
بڕوا فەرهاد
A+ A-
رووداو - تەندروستی

توێژەرانی زانکۆی کامبریج لە بەریتانیا ئامێرێکی نوێیان پەرەپێداوە کە لە مل دەکرێت و یارمەتیی ئەو کەسانە دەدات کە بەهۆی جەڵتەی مێشکەوە توانای قسەکردنیان تێکچووە، بۆئەوەی بتوانن بە شێوەیەکی سرووشتی و رەوان بدوێن، بێئەوەی پێویستییان بە چاندنی ئامێر لەنێو مێشکیاندا هەبێت.
 
زانکۆی بەریتانییەکە ئاماژە بەوەدەکات ئامێرەکە ناوی "Revoice"ـە و وەک ملوانکەیەکی نەرم و کشاو لە مل دەکرێت، ئەم ئامێرە هەستەوەری زۆر ورد و زیرەکیی دەستکرد بەکاردەهێنێت بۆ شیکردنەوەی ئاماژەکانی قسەکردن و هەستەکان، ئەمەش رێگە بەو کەسانە دەدات کە دوای جەڵتە کێشەی قسەکردنیان هەیە، بە ئاسانی بدوێن.
 
زانکۆی کامبریج جەختدەکاتەوە ئامێرەکە لەرینەوە بچووکەکانی ماسولکەکانی گەروو و لێدانی دڵ تۆماردەکات، پاشان ئەو ئاماژانە بەکاردەهێنێت بۆئەوەی ئەو وشانە دروستبکاتەوە کە کەسەکە مەبەستیەتی بیڵێت.
 
زانکۆ بەریتانییەکە ئاشکرای دەکات ئەم داهێنانە نەک تەنیا بۆ چارەسەری دوای جەڵتەی مێشک گرنگە، بەڵکو دەکرێت یارمەتیی ئەو کەسانەش بدات کە نەخۆشییەکانی وەک پارکینسۆن و نەخۆشیی دەماری جووڵەیان هەیە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە