کۆڕبەندی ئابووریی جیهانی: داهێنانی پزیشکیی زۆر کراون، بەڵام دەستڕاگەیشتن بەو داهێنانانە لاوازە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

لە کۆڕبەندی ئابووریی جیهانیی داڤۆسی ئەم ساڵدا یەکێک لە پانێڵەکان تایبەت بوو بە مافەکانی خانمان لەڕووی تەندروستی و پاراستنی تەندروستیی گشتییانەوە. جەخت لەسەر ئەوە کرایەوە کە خانمانی ناوچە دوورەدەست و هەژارنشینەکان لە لاوازترین ئاستی تەندروستیی گشتیدان.
 
ئاماژە بەوەکرا، خانمان بەراورد بە پیاوان 25٪ لە ژینگەیەکی خراپی تەندروستیدا دەژین، ئەمەش بەهۆی دواکەوتنی دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکان و سنووردارکردنی دەستڕاگەیشتن بە خزمەتگوزارییەکانی تەندروستیی گشتی.
 
لەم بارەیەوە گارگی گۆش، سەرۆکی دامەزراوەی گەیتس لە ئەمریکا بەشداربوویەکی پانێڵەکە بوو و گوتی، یەکێک دەبن لە هاوکارانی خانمان لە تەواوی جیهاندا بۆ دەستڕاگەیشتن بە پشکنین و دیڤچوونە پزیشکییەکان.
 
سانیا نیشتار، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای گاڤی بۆ دەستخستنی ڤاکسین دەڵێت: پێویستە داهێنان لە ئاستی دەستڕاگەیشتنی بەرهەمەکە بێت، چونکە ئەگەر توانای گەیاندن و باری دارایی لاواز بێت، ناتواندرێت ئەو داهێنانەی کراوە بەکاربێت و هەموو کەسێک سوودی لێ وەربگرێت.
 
نادیە کالڤینۆ، سەرۆکی بانکی وەبەرهێنانی ئەورووپی باسی تەندروستیی گشتی دەکات و دەڵێت، ''تەندروستیی سەرەتایی خاڵی دەستپێکی کۆمەڵگەیەکی تەندروستە. تەندروستیی ژنانیش بنەمای کۆمەڵگەیەکی تەندروستە''.
 
نادیە کالڤینۆ پێشنیاز دەکات، بایەخی تەواو بە تەندروستیی سەرەتایی بدرێت و لەهەموو بنکەیەکیشدا پزیشکیی خێزانی هەبێت. ئەمەش بە رێگەی سەرەکیی پاراستنی تەندروستیی خانمان دادەنێت.
 
ئۆرازیۆ سکیلاچی، وەزیری تەندروستیی ئیتاڵیا بەشداربوویەکی پانێڵەکە بوو و داوای زیادکردنی دەستخستنی پشکنینە پزیشکییەکان لە تەواوی جیهان و بەتایبەت ناوچە هەژارنشینەکان دەکات. هاوکات دەڵێ: پێویستە سوودی زیاتر لە ژیریی دەستکرد ببیندرێت.
 
کۆڕبەندی داڤۆسی ئەم ساڵ
 
ئەم ساڵ کە خولی 56ـەمینی کۆڕبەندی ئابووریی جیهانییە لە 19 تاوەکو 23ی کانوونی دووەمی 2026 لە شارۆچکەی داڤۆسی سویسرا بەڕێوەدەچێت، بەرنامەی کۆڕبەندەکە لە دەوری 5 تەوەر و ئاڵنگاریی سەرەکی دەبێت، گرنگترینیان بریتین لە: هاوکاری لە جیهانێکی پڕ کێبڕکێدا، دۆزینەوەی سەرچاوەی نوێی گەشەی ئابووری، وەبەرهێنان لە خەڵکدا و بەکارهێنانی داهێنانەکان بە شێوەیەکی بەرپرسیارانە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کەسێک جانتای پارەکەی بەتاڵە و پێی خەمبار بووە.

توێژینەوەیەک: نیگەرانی لە خەرجکردنی پارە پیربوونی دڵ خێراتر دەکات

توێژینەوەیەکی نوێ دەریدەخات، ئەوانەی جەخت لە خەرجکردنی پارە دەکەنەوە و هەر دینارێکیش خەرج دەکەن، بە وردییەوە هەژماری دەکەن، ئەگەری تووشبوونیان بە کێشەکانی دڵ و پیربوونی لوولەکانی خوێنیان زۆرە.