پزیشکێک بە ناوی چارەسەرەوە ئەندامی جەستەی خانمانی بڕیوەتەوە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
بڕوا فەرهاد
A+ A-
رووداو - تەندروستی

پزیشکێکی نەشتەرگەر لە ئوستوڕالیا، شانە و ئەندامی جەستەی خانمانی گەنجی بە پاساوی نەخۆشیی "گەورەبوونی ناوپۆشی منداڵدان" بڕیوەتەوە، لە کاتێکدا پشکنینە شانەیەکان دەریانخستووە کە ئەو خانمانە هیچ نیشانەیەک نەخۆشییەکەیان نەبووە.
 
لێکۆڵینەوەکە، کە پشتی بە بەڵگەنامەی پزیشکی، گوتەی نەخۆش و پزیشکانی دیکە بەستووە، دەریخستووە کە چەندین خانم دوای نەشتەرگەرییەکانی گۆردن، تووشی ئازاری توند و کێشەی منداڵبوون بوون.
 
ماری سپانۆس یەکێکە لە قوربانییەکانە و دەڵێت دوای نەشتەرگەریی تووشی ئازارێکی زۆر تووند بووم کە ناچار بووم گۆچان بەکاربهێنم، دواتر کاتێک سەیری ئەنجامی پشکنینی شانەکانم کرد، بۆم دەرکەوت کە پێنج پارچە شانەم لێ وەرگیراوە و لە هەموویاندا نووسراوە "هیچ گەورەبوونی ناوپۆشی منداڵدانی نییە".
 
قوربانییەکی دیکە شکۆرتی پاتۆنە کە حەوت نەشتەرگەریی لەلای گۆردن ئەنجامداوە، کە لە کۆتاییدا هەردوو هێلکەدان و منداڵدانی بۆ لابراوە لە کاتێکدا ئەنجامی پشکنینەکان بەردەوام دەریانخستووە کە هیچ نیشانەیەکی نەخۆشییەکەی نەبووە.
 
مارک بەتلەر وەزیری تەندروستیی دەستبەجێ داوای لێکۆڵینەوەی فەرمیی کردووە.
 
دەستەی رێکخستنی پزیشکی (AHPRA) رایگەیاند دوای چەندین سکاڵا لە ماوەی ساڵانی رابردوودا، ئێستا دەستەکە لێکۆڵینەوەیەکی بەرفراوانی دەستپێکردووە و داوای هەزاران لاپەڕە لە فایل و بەڵگەنامەی نەخۆشەکانی گۆردنی کردووە.
 
دەزگای بیمەی تەندروستیی نیشتمانی لێکۆڵینەوە لە شێوازی پارەوەرگرتنی گۆردن دەکات، چونکە بەردەوام پارەی بۆ نەشتەرگەریی "گەورەبوونی ناوپۆشی منداڵدان" وەرگرتووە، لە کاتێکدا پشکنینەکان پێچەوانەکەیان سەلماندووە.
 
 
سایمۆن گۆردن پزیشکی پسپۆڕی نەشتەرگەریی نازوور، کە خۆی وەک "شارەزا"ی نەشتەرگەریی گەورەبوونی ناوپۆشی منداڵدان ناساندبوو، دوای ئەوەی زانی لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکرێت خانەنشینبوونی خۆی راگەیاند.
 
د. سایمۆن گۆردن لە بەیاننامەیەکدا رەتیکردووەتەوە هیچ کارێکی هەڵەی کردبێت و رایگەیاندووە: "هەمیشە بە شێوەیەکی ئەخلاقی و بەرپرسیارانە لەگەڵ نەخۆشەکانم مامەڵەم کردووە و ئامانجم کەمکردنەوەی ئازار و باشترکردنی ژیانیان بووە".
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

د. سانع ئەبابەکر - د. هونەر رێبوار

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بانکی خوێن: لەبری کەڵەشاخ، خوێن ببەخشرێت سوودی زیاترە

بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی بانکی خوێن لە هەولێر رایدەگەیێنێت، خوێنبەخشین پڕۆسەیەکی بێئازارە و یەکجار خوێنبەخشین ژیانی سێ کەسی پێ رزگار دەکرێت، تەنانەت جەستە و دەروونیش ئاسوودە دەکات. نهێنییەکی کەڵەشاخیش باس دەکات.