پسپۆڕێک: پێویستە رزگاربووانی شێرپەنجە هان بدرێن بۆ وەرزش

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
بڕوا فەرهاد
A+ A-
رووداو - تەندروستی

پسپۆڕێکی شێرپەنجە جەخت لەسەر گرنگیی چالاکیی جەستەیی دەکاتەوە بۆ باشترکردنی ژیان و کەمکردنەوەی مەترسیی مردن لەنێو رزگاربووانی شێرپەنجەدا.
 
د. چاو کاو لە پەیمانگەی شێرپەنجەی دانا فاربەر لە ئەمریکا، ئاماژە بەوەدەکات چالاکیی جەستەیی مەترسیی مردن لە رزگاربووانی شێرپەنجەی میزەڵدان، منداڵدان، سییەکان و هێلکەدان کەم دەکاتەوە.
 
د. چاو کاو ئاشکرای دەکات پێویستە تووشبووانی شێرپەنجە لە هەموو قۆناخەکاندا چالاکی جەستەیی ئەنجام بدەن، ئەو رزگاربووانەی شێرپەنجەی سییەکان و کۆڵۆن کە پێشتر ناچالاک بوون، بەڵام دوای دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکە دەستیان بە وەرزش کردووە، مەترسیی مردنیان کەمیکردووە.
 
ئەو پسپۆڕەی شێرپەنجە گوتی کە توێژینەوە نوێیەکان گرنگیی هاندانی چالاکیی جەستەیی دوای دەستنیشانکردنی شێرپەنجە دووپات دەکەنەوە و پێویستە ستراتیژی ورد و تایبەت بە جۆری شێرپەنجەکە دابنرێت بۆ پشتگیریکردنی ژیانێکی چالاک لەنێو رزگاربوواندا.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

د. سانع ئەبابەکر - د. هونەر رێبوار

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بانکی خوێن: لەبری کەڵەشاخ، خوێن ببەخشرێت سوودی زیاترە

بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی بانکی خوێن لە هەولێر رایدەگەیێنێت، خوێنبەخشین پڕۆسەیەکی بێئازارە و یەکجار خوێنبەخشین ژیانی سێ کەسی پێ رزگار دەکرێت، تەنانەت جەستە و دەروونیش ئاسوودە دەکات. نهێنییەکی کەڵەشاخیش باس دەکات.