رووداوی تەندروستی
کۆمەڵەی مانگی سووری ئێران، رایدەگەیێنێت، بە هەبوونی 4 ملیۆن خۆبەخش و 100 هەزار کارمەندی پسپۆڕ، کە لە سەرانسەری وڵاتدا ئامادەن و لە کەمتر لە 4 خولەکدا دەگەنە شوێنی رووداوەکان.
کۆمەڵەکە، ئاماژەی بەوەشکردووە، سیستمی "4030"یان بۆ پشتیوانیی دەروونی و راوێژی پزیشکی خستووەتەگەڕ، کە تێیدا هەزار و 714 پسپۆڕی خۆبەخش لە پزیشک، دەروونناس و کۆمەڵکار وەڵامی پەیوەندیی هاونیشتمانیان دەدەنەوە
کۆمەڵەی مانگی سووری ئێران ئاماژە بەوەدەکات تاوەکو ئێستا نزیکەی 102 هەزار پەیوەندی لە رێگەی ئەو سیستەمەوە کراوە.
مانگی سووری ئێران، ئەوەشی خستووەتەڕوو، تیمەکانیان توانیویانە ژمارەیەکی بەرچاو لە هاونیشتمانیان لەژێر باڵەخانە رووخاوەکاندا رزگار بکەن و بیانگوازنەوە بۆ ناوەندە تەندروستییەکان. هاوکات زیاتر لە 120 بابەتی فێرکارییان بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی خۆپارێزی و کەمکردنەوەی زیانەکان ئامادەکردووە و خستوویانەتە بەردەستی خەڵک.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ