مانگی سووری ئێران: دامەزراوە تەندروستی و فریاگوزارییەکان کراونەتە ئامانج

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
بڕوا فەرهاد
A+ A-

رووداو - تەندروستی

کۆمەڵەی مانگی سووری ئێران رایدەگەیێنێت، لە سەرەتای هێرشەکانەوە، دامەزراوە تەندروستی و فریاگوزارییەکان کراونەتە ئامانج، کە بەهۆیەوە 275 بنکەی تەندروستی، نەخۆشخانە و دەرمانخانە زیانیان بەرکەوتووە.

بەگوێرەی راگەیێندراوێکی کۆمەڵەکە، 17 بنکەی مانگی سوور بەشێوەی راستەوخۆ کراونەتە ئامانج، هەروەها 43 ئەمبوڵانس و 48 ئۆتۆمبێلی فریاگوزاری و رزگارکردن کراونەتە ئامانج، یەکێک لەوانە ئەمبوڵانسێکی کۆمەڵەی مانگی سوور بوو لە شاری "لار" کە لە کاتی گواستنەوەی بریندارەکاندابووە.
 
مانگی سووری ئێران ئاماژەی بەوەشکردووە، سێ هێلیکۆپتەری فریاگوزاری زیانیان بەرکەوتووە و زیاتر لە 81 هەزار یەکەی سڤیل، لەنێویاندا 498 قوتابخانە، کراونەتە ئامانج.
 
کۆمەڵەکە، جەخت لەوە دەکاتەوە کە ئەم کردەوانە پێشێلکردنی مافە مرۆییەکانە و کاریگەریی راستەوخۆی لەسەر ناوچە سڤیلنشینەکان هەبووە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە