رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەک ئاشکرای دەکات، نووسین یارمەتیی کەمکردنەوەی گوشاری دەروونیی تووشبووانی شێرپەنجە دەدات و دەروونیان هێوردەکاتەوە.
توێژینەوەیەکی ئەمریکی دەریدەخات، چارەسەرکردن بە نووسین یارمەتیی تووشبووانی شێرپەنجە دەدات کە گوشاری دەروونی و ترسیان کەمببێتەوە.
توێژینەوەکە لە زانکۆی کۆلۆرادۆ بۆوڵدەر لە ئەمریکا کرا و پسپۆڕان رایدەگەیێنن، نووسین بۆ تووشبووانی شێرپەنجە رێگەیەکی هێورکەرەوەیە بەتایبەت ئەوانەی کە لە قۆناخە پێشکەوتووەکانی شێرپەنجەن و لەژێر چارەسەری کیمیایین.
جۆنا ئارک، پڕۆفیسۆری زانستە دەمارییەکان و سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت: ''نووسینەوەی ژیانی رۆژانە یاخود هەر یادگارییەک بۆ تووشبووانی شێرپەنجە دەکرێت خەمۆکی، دڵەڕاوکێ و نائومێدیی تووشبووەکە کەمبکاتەوە، بەڵام نووسینەکە بە پێنووس بێت واتا بەئەلکترۆنی نەبێت''.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ