''سەنتەرێکی نوێی تایبەت بە نەخۆشیی شەکرە و هۆرمۆنەکان لە هەولێر دەکرێتەوە''

28-04-2024
شکار رێبوار
سەنتەری راوێژکاریی شەهید لەیلا قاسم بۆ شەکرە. وێنە: رووداو
سەنتەری راوێژکاریی شەهید لەیلا قاسم بۆ شەکرە. وێنە: رووداو
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

بەڕێوەبەری سەنتەری راوێژکاریی شەهید لەیلا قاسم بۆ نەخۆشیی شەکرە تایبەت بە رووداو رایدەگەیێنێت، تاوەکو ئێستا نەخۆشیی شەکرە لە جیهان و بەتایبەتیش لە هەرێمی کوردستان کۆنتڕۆڵ نەکراوە، هاوکات لەبارەی بینای سەنتەرەکەوە راستییەک ئاشکرادەکات.
 
د. مەهدی حەمەدەمین، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی شەکرە و کوێرەڕژێنەکان و بەڕێوەبەری سەنتەری شەهید لەیلا قاسم بۆ شەکرە دەڵێت: پێویستە کۆمەڵگە و حکومەت هەمیشە لە نوێگەریدابن بۆ ئەوەی رووبەڕووی زیادبوونی ژمارەی تووشبووانی نەخۆشیی شەکرە ببنەوە، چونکە نەخۆشییەکی درێژخایێنە.
 
د. مەهدی لەم بارەیەوە گوتی، سەنتەرێکی نوێی تایبەت بە نەخۆشیی شەکرە و هۆرمۆنەکان لە هەولێر دەکرێتەوە کە جگە لە چارەسەر، دەبێتە ناوەندێکی کارا بۆ توێژینەوە و کارە زانستییەکان.
 
ئەم پزیشکە، ئاشکرای دەکات، زۆرینەی تووشبووانی شەکرە کە سەردانی نەخۆشخانەکەیان دەکەن، شەکرەکانیان کۆنتڕۆڵنەکراوە، بەجۆرێک ئاماژە بە زیاتر لە نیوەی تووشبووان دەکات کە لە دۆخێکدان، رێژەی شەکری خوێنیان کۆنتڕۆڵ نەکراوە.
 
د. مەهدی حەمەدەمین گوتی، نزیکەی 50٪ـی ئەوانەی سەردانمان دەکەن، شەکرەیان کۆنتڕۆڵ نییە واتە شەکرەیان زۆر لە ئاستێکی بەرزدایە، هاوکات ئەوەش باسدەکات کە ''پێویستە کۆمەڵگە و حکومەت لە نوێگەریدابن بۆ پێشگیری لە شەکرە''.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە