رووداو - تەندروستی
دامەزراوەی ددانی ئەمریکی لە نوێترین راگەیێنراویدا دەڵێت، گۆڕینی فڵچەی ددان پێویستە، ئەگەر نا هۆکارێک دەبێت بۆ هەوکردنی تووندی دەم، ددان و پووک.
دامەزراوەی ددانی ئەمریکی رایدەگەیێنێت، بە لانیزۆرەوە سێ مانگ جارێک فڵچەی ددان بگۆڕدرێت، یاخود هەر کاتێک زیان بە تاڵەکانی فڵچەکە کەوت پێویستە دەستبەجێ بگۆڕدرێت.
بەپێی ئەو دامەزراوەیە، فڵچەی ددانی کۆن دەشێت ببێتە هۆی؛
- داخوورانی میانی ددانەکان.
- گرژبوون و هەوکردنی پووک.
- لانەبردنی کلسی سەر ددان.
- زیادکردنی ئەگەری دروستبوونی برین.
خۆراکە سوودبەخشەکان بۆ ددانەکان
- شیر و هێلکە؛ دەوڵەمەندن بە کالیسۆم و ڤیتامین Dـی زیاتر هەڵدەمژن.
- ماست و پەنیر؛ دەوڵەمەندن بە کالیسۆم.
- ماسی؛ مادەی فۆسفۆری تێدایە.
- برۆکلی؛ دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و کانزاکان.
- گێزەر و سێو؛ ریشاڵیان تێدایە و کلسی سەر ددانەکان کەم دەکەنەوە.
خۆراکە زیانبەخشەکان بۆ ددانەکان
- لیمۆ
- ترشیات
- خواردنەوە گازییەکان
- شیرینییە دەستکردەکان
- میوە وشککراوەکان
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ