توێژینەوەیەکی ئەڵمانی: جگەرە، نێرگەلە و ڤەیپکێشان ئەگەری خەمگینبوون زیاد دەکات

5 کاژێر له‌مه‌وپێش
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

توێژینەوەیەکی نوێ لە ئەڵمانیا ئاشکرای دەکات، جگەرەکێشان یاخود نێرگەلە و ڤەیپکێشان مرۆڤ خەمگین دەکەن و دەشێت ئەگەری تووشبوون بە خەمۆکیی درێژخایەنیش زیاد بکەن.
 
توێژینەوەکە لەلایەن توێژەرانی پەیمانگەی ناوەندی دەرووندروستی لە شاری مانهایم لە ئەڵمانیا لەسەر 173 هەزار و 890 کەس کرا و دەرکەوت، خەمگینی لەنێو ئەوانەدا زۆر بووە کە رۆژانە لانیکەم دوو تا سێ جگەرەیان کێشاوە، بەڵام خەمگینیی ئەوانەی کە جگەرەیان نەکێشاوە کەمتر بووە.
 
پەیمانگەکە رایگەیاند، نەک تەنیا جگەرەکێشان بەڵکو هەمان کاریگەریی نەرێنی لەسەر ڤەیپ و نێرگەلەش هەیە. 
 
کاریگەرییەکانی جگەرەکێشان دوای 1 خولەک
 
* رێخۆشکردن بۆ بەشێرپەنجەبوونی خانەکان
* ناوپۆشی قوڕگ هەستیار دەبێت و کۆکە دەستپێدەکات
* بکتریا سوودبەخشەکانی نێو دەم لەنێودەچن و  بۆنی ناو دەم ناخۆش دەبێت
* چینێکی تەنکی زەرد لەسەر ددانەکان دەنیشێت
* لێو، پووک و قوڕگ وشک دەبن
* 14 گرام گازی ژەهراویی دووانە ئۆکسیدی کاربۆن دەچێتە نێو جەستەت
* 11 خولەک لە ژیانت کەمدەبێتەوە
* چڵم دروستدەبێت
 
کاریگەرییەکانی نێرگەلەکێشان دوای 1 خولەک
 
* پەستانی خوێن بەرزدەبێتەوە
* 10٪ ئەگەری گیرانی لوولەکانی خوێن زیاد دەکات
* 210 گرام گازی ژەهراویی دووانە ئۆکسیدی کاربۆن دەچێتە نێو جەستەت
* وکشبوونی نێوپۆشی لووت و دەم 
* کوشنی بەکتریاکانی نێو دەم
* سەرسووڕان و گێژبوون 
* پووکانەوەی هێلکۆکەی خانمان زیاد دەکات
* 5٪ ئەگەری نەزۆکبوون زیاددەکات
* سیکڵدانۆچکەکانی هەوای سییەکان لاواز دەکات
* هەناسەدان ئاسایی نامێنێتەوە
* هەندێکجار بینین لێڵ دەبێت
* هۆرمۆنی ترس و دڵەڕاوکی زیاد دەکات
* لێدانی دڵ خێرا دەبێت
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە