بۆچی بەشێکی خەڵکی بە توندی پەتای کۆرۆنا دەگرن؟ پزیشکانی فینلەند وەڵامدەدەنەوە

29-03-2020
رۆژین مەهدی
رۆژین مەهدی
نیشانەکردن کۆرۆنا
A+ A-

رووداو- هەولێر

پزیشکانی پەیمانگەی پزیشکی گەردیلەیی فینلەند (FIMM)هۆکاری ئەوە ئاشکرادەکەن کە بۆچی بەشێکی خەڵکی بە توندی پەتای کۆرۆنا دەگرن و لەبەرمبەردا بەشێکی دیکەیان بە سووکی دەیگرن و لە نەخۆشییەکە چاکدەبنەوە.

پزیشکانی پەیمانگەکە توێژینەوەیەکیان لەسەر سەدان تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەنجامداوە و تێیدا بەراوردی ناوکەترشی خانەکانی ئەو تووشبووانەیان کردووە.

د. ئانا گانا، پسپۆڕی بۆماوەزانی لە پەیمانگەی پزیشکی گەردیلەیی فینلەند (FIMM)  دەڵێت، "دەزانین کە بەساڵاچووان، تووشبووانی نەخۆشییە درێژخایەنەکان زیاتر بە ڤایرۆسەکە دەمرن، بەڵام کاتێک سەیری داتاکان دەکەین دەبینین گەنجانیش کە پێشووتر هیچ گرفتێکی تەندروستییان نەبووە بەهۆی ڤایرۆسەکە مردوون."

پسپۆڕەکەی بۆماوەزانی هۆکاری ئەمە دەگەڕێنێتەوە بۆ پێکهاتە بۆماوەییەکانی کەسەکان و روونیدەکاتەوە ئەو جینانەی بەرپرسن لە رێکخستی وەرگری ACE2 لەسەر رووی خانەکان هۆکاری ئەم جیاوازییەن. (ACE2 وەرگرێکی سەر خانەکانە کە ڤایرۆسی کۆرۆنا پێیوە دەنوسێت بۆ ئەوەی بچێتە نێو خانەی مرۆڤ.)

لەم توێژینەوەیەدا پزیشکانی فینلەند وای بۆ دەچن پێکهاتە بۆماوەییەکان هۆکاری ئەوەبن کە بۆچی هەندێک کەس بە توندی نەخۆشییەکە دەگرن و هەندێک کەسیش بە سووکی دەیگرن.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیک ڤان دایک لەنێو هۆڵێکی وەرزشی و لەسەر دوانگەی خەڵاتکردن.

ئەکتەرێکی ئەمریکی لە 100 ساڵەی تەمەنیدا 5 خووی رۆژانەی ئاشكرا دەکات

دیک ڤان دایک، ئەکتەری بەنێوبانگی کۆمیدیی ئەمریکی ئەم مانگە ئاهەنگی 100 ساڵەی لەدایکبوونی گێڕا و کتێبێک لەسەر، پیربوونی بە تەندروستییەکی باشەوە بڵاو دەکاتەوە. ناوی ناوە (100 یاسا بۆ ژیان تاوەکو 100 ساڵ).