لێزمەباران زۆربەی پارێزگاکانی باکووری کوردستان دەگرێتەوە؛ هۆشداریی لافاو دەدرێت

03-05-2026
هێمن عەساف
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

شەپۆلێکی بەهێزی لێزمەباران و هەورەتریشقە زۆربەی پارێزگاکانی باکووری کوردستانی گرتووەتەوە و بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی تورکیاش هۆشداری دەدات لە دروستبوونی لافاو و زیادبوونی خێرایی با لە چەند ناوچەیەک.
 
بەگوێرەی دوایین پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی تورکیا، رۆژی یەکشەممە 3ـی ئایاری 2026، بارانبارین لە تەواوی پارێزگاکانی باکووری کوردستان بەردەوام دەبێت. ئەم شەپۆلە کە لە هەفتەی رابردووەوە دەستیپێکردووە، پێشبینی دەکرێت رۆژی دووشەممەش کاریگەرییەکەی بمێنێتەوە.
 
کەشناسی ئاماژەی بەوە کردووە کە لە پارێزگاکانی (سێرت، رووها، دیلۆک، ئێلیە، مێردین، ئامەد، سەمسوور و مەرەش) لێزمەبارانی بەهێز و هەورەتریشقە دەبێت. هاوکات لە پارێزگاکانی دیکەی باکووری کوردستان، بارانبارین بەشێوەی نمەبارانی پچڕپچڕ دەبێت.
 
بەهۆی بەهێزیی شەپۆلەکەوە، کەشناسی هۆشداری دەدات لە ئەگەری دروستبوونی لافاو، بەتایبەتی لە پارێزگاکانی (رووها، ئامەد، دیلۆک، ئێلیە و سێرت).
 
جگە لە باران، پێشبینی دەکرێت خێرایی با لەو ناوچانەدا بەشێوەیەکی بەرچاو زیاد بکات و لە نێوان 65 بۆ 80 کیلۆمەتر لە کاژێرێکدا بێت. سەبارەت بە پلەکانی گەرماش، تیکڕای گەرمی لەو پارێزگایانەی شەپۆلەکە دەیانگرێتەوە، لە نێوان 15 بۆ 25 پلەی سیلیزی دەبێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باران بارین لە هەولێر. وێنە بڵند تاهیر-رووداو

پێشبینی دەکرێ سبەی لە بەشێکی باشووری کوردستان تاوەباران بێت

کەشناسیی هەرێمی کوردستان و شارەزایەکی بواری کەشناسی پێشبینی دەکەن سبەی شەممە باران لە بەشێکی باشووری کوردستان ببارێ؛ باران لە ناوچە شاخاوییەکان زیاتر دەبێت.