ئەو ئەشکەوتەی مەلا مستەفا بارزانی 21 رۆژ تێیدا مایەوە

03-11-2022
نایف رەمەزان
نایف رەمەزان
یەکێک لە ئەشکەوتەکانی سنووری دهۆک
یەکێک لە ئەشکەوتەکانی سنووری دهۆک
A+ A-

رووداو - بەرواری باڵا

یەکێک لەو ئەشکەوتانەی کە لە ساڵی 1961دا مەلا مستەفا بارزانی تێیدا ژیاوە دەکەوێتە دووریی دوو کیلۆمەتر لە باکووری گوندی دوورێ لە دەڤەری بەرواری باڵا، ناوی ئەشکەوتەکەش لەوکاتەوە کراوە بە "ئەشکەوتی مەلا مستەفا بارزانی." بە گوتەی مام سەعدۆ، مەلا مستەفا 21 رۆژ لەو ئەشکەوتەدا ماوەتەوە.
 
پەیامنێری رووداو لەگەڵ سەعدۆ بەرواری، جووتیار چووە نێو "ئەشکەوتی مەلا مستەفا بارزانی" و ئاماژەی بەوە کرد، مەلا مستەفا 21 رۆژ تێیدا ماوەتەوە و چەند پێداویستییەکی سەرەتایی ژیان لەنێو ئەشکەوتەکەدا بوون.
 
دوای نزیکەی دوو مانگ لە دەستپێکردنی شۆڕشی ئەیلوول لە ساڵی 1961، مەلا مستەفا بارزانی روویکردە سنووری پارێزگای دهۆک، بەتایبەتی ناوچە شاخاوییەکان.
 
گوندی مایێ یەکێکە لەو گوندانەی کە ئامێزی خۆی بۆ شۆڕشەکە کردەوە، مەلا مستەفا شەوان دەچووە نێو گوندەکە و بە رۆژیشدا لەنێو ئەشکەوتێکی نزیک گوندەکە دەمایەوە، ئەوەش بەمەبەستی خۆپاراستنی لە دووژمن. هەرچەندە ئەشکەوتەکە بچووکە، بەڵام شوێنێکی سەخت بووە بۆ کردنە ئامانجی لەلایەن فڕۆکەوە.
 
مەعسووم ئەنوەر، خانەنشین لە گوندەکە باس لەوە دەکات، "کونێکی بچووک هەبوو، کەس بەلای ئەوەدا نەدەچوو شتێک لەپشتی ئەو گژوگیا و شتانەوە بێت، هیچ دیارنەبوو، خانوو لەو ناوچە نەبوو و چۆڵ بوو، لەبەر ئەوە جێگەیەکی پارێزراو بوو."
 
گوند ئەدنێژیش یەکێکە لەو گوندانەی سنووری ناحیەی کانی ماسێ، کە مەلا مستەفا بارزانی تێیدا ماوەتەوە، بەڵام چەندین ساڵە لەبەر شەڕی تورکیا و پەکەکە چۆڵکراوە و کەس ناتوانێت بچێتە نێویەوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی نەوەی نوێ

سزاکەی شاسوار عەبدولواحید کۆتایی دێت؛ کەی ئازاد دەکرێ؟

بەگوێرەی ئەو سزایەی دراوە، دەبێ شاسوار عەبدولواحید سەرەتای مانگی داهاتوو ئازاد بکرێ. دادوەرێکی ئاگادار باس لە رێکارەکانی ئازادکردن یان هێشتنەوەی سەرۆکی نەوەی نوێ لە زیندان دەکات.