بەربژێری رابەرایەتیی بزووتنەوە زۆرینەی دەنگی کۆنگرە نەهێنێت، رابەری ئێستا لە کارەکەی بەردەوام دەبێت

04-02-2022
بەهرۆز فەرەیدوون
کامیل حاجی عەلی تاکە بەربژێرە بۆ پۆستی رابەری گشتیی بزووتنەوە
کامیل حاجی عەلی تاکە بەربژێرە بۆ پۆستی رابەری گشتیی بزووتنەوە
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سبەی لە هەولێر بە ئامادەبوونی 450 نوێنەر، 12ـیەم کۆنگرەی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان بەڕێوەدەچێت. لە کۆنگرەکەدا وێڕای هەموارکردنی پەیڕەو و ستراتیژیی حیزبەکە، دەستەیەکی نوێ بۆ سەرکردایەتیی بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان هەڵدەبژێردرێت.
 
عیرفان عەبدولعەزیز، رابەری ئێستای بزووتنەوە پێداگرە لەسەر ئەوەی خۆی بەربژێر نەکاتەوە. لە بەرامبەردا کامیل حاجی عەلی تاکە بەربژێرە بۆ ئەو پۆستە و پێویستی بە دەنگی 50+1ـی ئەندامانی کۆنگرەیە. ئەگەر بەربژێرەکە ئەو رێژەیە بەدەست نەهێنێت، ئەوا رابەری پێشوو لە پۆستەکەی بەردەوام دەبێت.
 
ئەحسەن حەسەن، گوتەبێژی کۆنگرەی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان دەڵێت، دەبێت بزووتنەوەی ئیسلامی پێداچوونەوە بە بۆچوونەکانی لەسەر ئەو سیاسەت و کارانەی کە لە رابردوودا کردوویەتی بکات لە پێناو باشترکردنی کار و گەشەکردنی بزووتنەوەکە هەنگاوی زیاتر هەڵبگرێت، تاوەکو ئەو متمانەیە دووبارە زیندوو بکاتەوە. 
 
ئەندامانی کۆنگرەکەی بزووتنەوە ژمارەیان نزیکەی 450 کەسە، ئەندام و زۆربەی شوێنکەوتووانی پارێزگای هەڵەبجەن. هۆشیار حەمەموراد، دانیشتووی شاری هەڵەبجەیە و دەڵێت، "لەوانەیە کۆمەڵێک ئەندام هەڵبژێرن هیچیان لەوانەی پێشووتریش باشتر نەبن، بەڵام ناچاریشن بۆ ئەوەی لە حیزبەکەی رانەکات یان لە حیزبەکەی تووڕە نەبێت". 
 
سەلام کەریم، ئەندامی سەرکردایەتیی بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان دەڵێت، "دڵنیایی بە ئەندام و لایەنگرانی بزووتنەوەی ئیسلامی دەدەین کە لەدوای کۆنگرە کار بۆ سەرخستنی بزووتنەوەی ئیسلامی دەکەین بۆئەوەی جارێکی دیکە بچێتەوە ناو پەرلەمانی کوردستان".
 
بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان ساڵی 1987 لە شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن کۆمەڵێک مامۆستای ئایینی و بە سەرکردایەتیی مەلا عوسمان عەبدولعەزیز دامەزرا، ئێستا عیرفان عەلی عەبدولعەزیز رابەری گشتیی بزووتنەوەکەیە. بزووتنەوەی ئیسلامی یەکەم حیزبی چەکداری ئیسلامی بوو تاوەکو ساڵی 2001 کە بڕیاریاندا چیدیکە چەکدار نەبن و ئاڵا و لۆگۆی حیزبەکەشیان گۆڕی و لە 2003 بەیەکجاری چەکیان دانا. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاو چووەتە نێو ماڵیان و هیچیان بۆ دەرنەچووە.

چیرۆکی ژنێکی زیانلێکەوتووی لافاو لە چەمچەماڵ: هیچم بۆ دەرنەچوو و دوو رۆژە نانم نەخواردووە

دوای ئەوەی چیرۆکە کاریگەرەکەی مەهتاو ئەحمەد، ژنێکی زیانلێکەوتووی لافاوەکەی ناحیەی شۆڕش، لە بەرنامەی "بەرپرسیار"ی تۆڕی میدیایی رووداو پەخشکرا، دەنگدانەوەیەکی بەرفراوانی لێکەوتەوە و بووە هۆی ئەوەی دەزگا خێرخوازییەکان بەپەلە بە هانای زیانلێکەوتووانەوە بچن. دەزگای روانگەش پلانی هەیە لە سێ رۆژدا هاوکاریی بگەیێنێتە 1200 ماڵی زیانلێکەوتوو لە چەمچەماڵ و گەرمیان.