بەفر رێگەی 165 گوند لە باکووری کوردستان دادەخات

04-02-2023
کۆسار عوسمان
کۆسار عوسمان @KassoOsman
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەهۆی ئەو بەفرەی لە دوێنێ هەینییەوە دەبارێت، رێگەی 165 گوندی پارێزگاکانی ئەردەخان، قەرس و ئاگریی باکووری کوردستان داخرا. 
 
لە رۆژی هەینی، 3-2-2023ـەوە بەفر لە چەند ناوچەیەکی باکووری کوردستان دەبارێت. لە سنووری پارێزگای ئەردەخان، بەهۆی بەفرەوە رێگەی 11 گوند گیرا، بەڵام تیمەکانی شارەوانی هەندێک لە رێگەکانیان کردەوە. 
 
لە سنووری پارێزگای قەرسی باکووری کوردستانیش بەهۆی بەفرەوە رێگەی 49 گوند بەڕووی هاتووچۆ داخرا. تیمەکانی شارەوانی لە ماوەی 24 کاژێردا توانییان کێشەی هاتووچۆ لە 42 گوند چارەسەر بکەن و رێگەکان لە بەفر پاکبکەنەوە. بەهۆی نالەباری و سەختیی کەشوهەوای ناوچەکە، تیمەکان ناچار بوون وچانێک بدەن. 
 
لە ئاگری بەفر بەشێوەی پچڕ پچڕ دەبارێت. بەفر رێگەی 131 گوندی سنوورەکەی داخست. تیمەکانی شارەوانی لە هەوڵەکانیان بۆ کردنەوەی رێگەی گوندەکانی ناوچەکە بەردەوامن. ئەوان توانیویانە لە ماوەی 24 کاژێردا رێگەکانی 112 گوند بکەنەوە.
 
ئەمە لەکاتێکدایە هەفتەی رابردوو شەپۆلێکی بەهێزی بەفربارین بووە هۆی داخستنی رێگەی 727 گوند و کێڵگە و ئاوایی لە پارێزگاکانی چەولیگ، خارپێت، ئێلیهـ و شرنەخ لە باکووری کوردستان. 
 
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی تورکیا رایگەیاندووە، شەپۆلی بەفربارین لە پارێزگاکانی باکووری کوردستان تا ئێوارەی رۆژی 6-2-2023 بەردەوام دەبێت.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چەکدارێکی سووریا لە تانکەکەیەوە هاتووەتە دەرەوە.

بەریتانیا سزای بەسەر ژمارەیەک سەرکردە و گرووپی چەکداریی سووریا دا سەپاند

حکومەتی بەریتانیا سزای بەسەر 6 کەسایەتی و 3 گرووپی چەکداریی سووریادا سەپاند، لەنێویاندا ژمارەیەک لە گرووپە چەکدارەکانی ئۆپۆزیسیۆنی پێشوو و بازرگانانی نزیک لە حکومەتی بەشار ئەسەد، ئەمەش بەهۆی تێوەگلانیان لە "سەرکوتکردنی خەڵکی سڤیل و تووندوتیژیی تائیفی".