رووداو - هەولێر
باوکی ئالان ئەو کوڕە کوردەی مردنەکەی لە ئاوی دەریای ئیجەدا هەموو دونیای هەژاند، لە گۆڕستاندا چیرۆکی مردنی ئالان و غالبی برایی و ریحانی دایکیانی و هەموو ئەوانەی هەستی پێکردووە لە کاتی مردنیاندا باسکرد.
عەبدوڵڵای باوکی ئالان گوتی کە جاری دووەم هەوڵماندا بە قاچاخ بڕۆین " بەلەمەکەمان 9 مەتر بوو، ئێمە کە 40 کەسبووین سەرکەوتبووین، پێش بەڕێکەوتنمان لە خوا پاڕامەوە کە هێزە دەریاییەکان ئێمە رزگار بکەن، من نەمزانیبوو بەلەمەکە ئاوایە، سوپاس بۆ خوا هێزی دەریایی ئێمەیان گرت و گەڕاندیانینەوە".
سێیەمجار کە دواین جار بوو "من داوام لە هەمان قاچاخچی کرد کە بە بەلەمێکی باشترن بڕۆین، منداڵەکانیشم لەگەڵدابوون".
ئەو بەردەوامدەبێت لە گێڕانەوەی کۆتا گەشتی لەگەڵ خێزانەکەیدا و دەڵێ "بەلەمەکەی ئێمە 6 مەتری بوو، بە شۆفێرەکەوە 13 کەس بووین، بە قاچاخچییەکەم گوت : ئێمە سەرکەوتوو نابین. بەڵام ئەو گەرەنتی ئەوەی پێدام کە کەشتییەکە زۆر باشە، منیش من باوەڕم پێی کرد، چونکە دوورگەکە زۆر نزیک بوو، بەچاو دیار بوو".
عەبدوڵڵا باسی چوار خوولەک مانەوە لەسەر بەلەمەکە دەکات و دەڵێت " ئێمە دوای سەرکەوتنمان لەو بەلەمە بە 4 خولەک گەیشتینە ناو دەریا و شەپۆلەکانی زۆر بەرزبوون، کاتێک ئێمە کەوتینە بەر ئەو شەپۆلانە شۆفێرەکە دەستی لە سووکانی بەلەمەکە بەردا و ئێمەی بەجێهێشت، منیش چووم سووکانی بەلەمەکەم گرت بۆ ئەوەی کۆنترۆڵی بکەم، چونکە کەس نەیدەزانی لێیبخوڕێت. شەپۆلێکی بەهێز هات و لە بەلەمەکەی دا و ژێرئاو کەوت".
ئالان و دایکی و براکەی چۆن مردن ؟
عەبدوڵڵا، بەردەوامدەبێت لە گێڕانەوەی ئەوەی بینیویەتی و بۆ رزگارکردنی منداڵەکانی و هاوژینەکەی کردوویەتی. ئەو، گوتی" من دەستی هەردوو منداڵەکەمم و رێحانەی هاوژینم گرت رەحمەتی خوایان لێبێت من هەوڵمدا هەناسەیەک بدەمە ئەوان، بەڵام نەمتوانی. سەرەتا ئالان مرد، دواتر غالیب و پاشان دایکیان".
لە کۆتاییدا عەبدوڵڵا گوتی " ئەمە چیرۆکی منە و ئینشائەڵڵا خەڵک پەندی لێوەردەگرن، ئینشائەڵڵا جیهان هاوکاری ئەو خەڵکە دەکات و کۆمەڵکوژی رادەوەستێت. ئێمەش مرۆڤین وەکو ئەوان، بۆچی بڕۆین بۆ ئەوروپا! وڵاتی خۆمان خۆشترە، ئەوەی روویدا دیارە ویستی خوایە".
گوتیشی "بەخودا من نازانم چی بڵێم، وشە نەما. خوا ئارامیم پێ ببەخشێت و هیچی دیکە نازانم.
خوا خێری ئێوەش بنووسێت".

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ