رووداو - کەرکووک
لقی كه‌ركووكی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان، هانا بۆ ئیداره‌ی كه‌ركووك ده‌به‌ن، بۆئه‌وه‌ی كێشه‌ی ووچهی مامۆستایان چاره‌سه‌ربكه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی داوای دان به‌خۆداگرتنی مامۆستیان ده‌كه‌ن، هۆشدارییش ده‌ده‌ن له په‌كخستنی خوێندنی كوردی، داوای سه‌ره‌كی ئه‌وان گواستنه‌وه‌ی راژه‌ی مامۆستایانه بۆ سه‌ر وه‌زاره‌تی په‌روه‌ده‌ی حكومه‌تی عیراق.
حه‌سیبه عه‌بدوڵڵا، سه‌رۆكی لقی كه‌ركووكی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆنامهڤانیدا، رایگه‌یاند "پارێزگاری كه‌ركووك به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی پێداین كه سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق بێنێته سه‌رخه‌ت به‌و پێیه‌ی كه‌ركووك هێشتا سه‌ر به‌به‌غدایه، بۆئەوەی بتوانێت له‌وێوه چاره‌سه‌ری به‌په‌له بكات چ به دابینكردنی بڕێك پاره ئه‌گه‌ر بۆ كاتیش بێت، بۆ قۆناخی دوای ئه‌مه گواستنه‌وه‌ی مامۆستایان بۆ سه‌ربه‌غدا ئه‌مه داوای هه‌موو ئه‌و مامۆستایانه كه سه‌ر به‌خوێندنی كوردین".
به‌غدا نزیكه‌ی ملیارێك و 500 ملیۆن دۆلاری بودجه‌ی پترۆدۆلار قه‌رزاری كه‌ركووكه‌وه ئیداره‌ی كه‌ركووك ده‌ڵێت ئەگه‌ر ئه‌و قه‌رزانه‌مان بده‌نه‌وه خۆیان مووچه‌ی مامۆستایان دابین ده‌كه‌ن.
هاوكات له‌گه‌ڵ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی یه‌كێتی مامۆستیان و پارێزگاری كه‌ركووك، ژماره‌یه‌ك مامۆستا خۆیان وه‌ك ده‌سته‌ی مامۆستایانی ناڕازی راگه‌یاند و بڕیاریاندا له هه‌فته‌ی ئاینده‌وه بایكۆتی هۆڵه‌كانی خوێندن بكه‌ن.
جگه له سه‌دان فه‌رمانبه‌ر، زیاتر له هه‌شت هه‌زار مامۆستای كه‌ركووك سیسته‌می پاشكه‌وتی مووچه ده‌یانگرێته‌وه‌و موچه‌كانیان سه‌ر به حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه و هاوشێوه‌ی مامۆستایانی دیكه‌ی باشووری كوردستان مانگانه مووچهكانیشان دواده‌كه‌وێت.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ