بڕی ئەو ئاوەی دەڕژێتە نێو بەنداوی بۆکان 10 بەرامبەر زیادی کردووە

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
ژیلا ئەسعەد
ژیلا ئەسعەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری فەرمانگەی ئاوی بۆکان دەڵێ، بەهۆی کاریگەریی ئەو شەپۆلە بەفر و بارانەی لە چەند هەفتەی رابردوودا ناوچەکەی گرتەوە، بڕی ئەو ئاوەی دەڕژێتە نێو بەنداوی بۆکان، 10 بەرامبەر زیادیکردووە.
 
ئەمڕۆ شەممە، 7ی شوباتی 2026، عەباس عەباسی، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ئاوی بۆکان رایگەیاند: "لە ماوەی یەک مانگی رابردوودا بڕێکی باش باران و بەفر لە ناوچەکە باریوە، بە جۆرێک کە لە ناوچەکانی نزیک بەنداوەکە 253 ملیمەتر باران تۆمار کراوە و بەو جۆرەش بڕی ئەو ئاوەی دەڕژێتە نێو بەنداوەکە 115.72 مترسێجایە لە چرکەیەکدا ."
 
بەڕێوەبەری فەرمانگەی ئاوی بۆکان ئاماژەی بەوەشکرد، بەنداوەکە ئێستا 142.2 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی تێدایە. 
 
بەنداوی بۆکان ئاوی خواردنەوە بۆ 23 شار و زیاتر لە 130 گوند لە پارێزگاکانی ورمێ، تەورێز و سنە دابین دەکات.
 
بەنداوی بۆکان گەورەترین بەنداوی پارێزگای ورمێیە و توانای گلدانەوەی 800 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی هەیە. بەنداوەکە دەکەوێتە 25 کیلۆمەتری باشووری رۆژهەڵاتی شاری بۆکان و لەسەر رووباری تەتەهوو دروستکراوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی

وەزارەتی کار: لە رێنمایی نوێی مۆڵەتی دایکایەتیدا نەخۆشیی دیکە زیادکراون

حکومەتی هەرێمی کوردستان رێنمایی نوێی بۆ مۆڵەتی "خۆتەرخانکار" دەرکردووە. هیوا رەحمان، راوێژکاری یاسایی لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی رایگەیاند، ئەم رێنماییانە گۆڕانکاریی بنچینەییان تێدا کراوە و چەندین نەخۆشیی نوێش بۆ یەکەمجار زیادکراون، بۆ ئەوەی دایک و باوکان سوودمەند بن. ئاماژەی بەوەش کرد، "مۆڵەتی بەخێوکار تەنیا دەدرێتە دایک و باوکی فەرمانبەر."