لە ئەرزەڕۆم هاونیشتمانییەک 16 هەزار نەمامی گوێز دەچێنێت

07-06-2022
کۆسار عوسمان
کۆسار عوسمان @KassoOsman
لە ئەرزەڕۆم هاونیشتمانییەک 16 هەزار نەمامی گوێز دەچێنێت
لە ئەرزەڕۆم هاونیشتمانییەک 16 هەزار نەمامی گوێز دەچێنێت
A+ A-

رووداو هەولێر

هەمزە دۆغان، دوای نزیکەی 50 ساڵ گەڕایەوە ئەرزەڕۆمی باکووری کوردستان و 16 هەزار نەمامی گوێزی رواند. ئەو دەڵێت، ئەمە خەونی منداڵیی بووە و بۆ ئەو مەبەستەش لەسەر خەرجیی خۆی نزیکەی دوو هەزار دۆنم زەویی بەکرێگرتووە. 
 
ئەو زەوییە کە دەکەوێتە سنووری شارۆچکەی ئۆلیلی، پێشتر 80٪ـی بۆ کشتوکاڵ گونجاو نەبوو، بەڵام دوای ئەوەی ماوەیەکی زۆر بە ئامێری جیاواز کاری لەسەر کرا، گۆڕانکاریی زۆر لە خاکەکە روویدا. 
 
هەمزە دۆغان، هاونیشتمانیی باکووری کوردستان گوتی، "ئێمە کارمان لەسەر بست بە بستی ئەم خاکە کرد. کردمانە خاکێک بەکەڵکی نەمام بێت. بێگومان توێژەریشمان هەبوو کە راوێژمان پێدەکردن. ئەوان مامۆستای زانکۆ بوون".
 
هەمزە دۆغان هەروەها 22 گۆلی بە مەبەستی گلدانەوەی ئاو دروستکردووە، سیستمەکە بە جۆرێکە کەمترین ئاوی باران بە هەدەر دەچێت.
 
حەمزە دۆغان دەڵێت، "لەو سەرەوە ئەگەر بارانێکی کەمیش ببارێت، ئێمە لەڕێی ئەو گۆلانەی دروستمانکردوون، گلیدەدەینەوە. ئێمە ئەم کارە لەسەر حیسابی هاونیشتمانییان ناکەین. بەڵکو لە وەرزی زستاندا سوود لە بەفر و باران وەردەگرین و گۆلەکان پڕدەکەینەوە. ئاودانی نەمامەکانیش بە سیستمی دڵۆپە دەکەین".
 
دۆغانی تەمەن 67 ساڵ دەشڵێت، ئیدی ئەو تەمەنەی ماویەتی لەوێ دەژی، ئامانجی چاندنی 35 هەزار دار گوێزە، زیاتر کاتەکانی بە سەوزکردنی خاک بەسەر دەبات.
 
ئەو لەگەڵ دوو کوڕەکەی نووری و ئاکیف بەردەوام خزمەتی نەمامەکان دەکەن، کوڕەکانی هاوکاریی باوکیان دەکەن، هاوکات ئاژەڵداریش دەکەن.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دکتۆر رەشاد میرانی و ئیدریس نێچیرڤان بارزانی.

ئیدریس نێچیرڤان بارزانی سەردانی زانای دیاری کورد رەشاد میران دەکات

ئیدریس نێچیرڤان بارزانی، سەردانی دکتۆر رەشاد میرانی کرد بەمەبەستی لە نزیکەوە پیرۆزبایی لێکردنی بەبۆنەی وەرگرتنی خەڵاتی نێودەوڵەتی (پووشکین) وەک یەکەمین کورد کە لە رووسیا ئەم خەڵاتەی بردووەتەوە.