رووداو - شنگال
فەقیر خدر مچۆ، کەسایەتیی کوردی ئێزدیی خەڵکی شنگال بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 09-02-2022 لە کەمپی سەردەشتی شنگال کۆچی دواییکرد.
بەرەکاش خدر، کوڕی فەقیر خدر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، باوکی "کاژێر 09:00ی بەیانیی ئەمڕۆ کۆچی دواییکرد".
ئەو کوڕەی فەقیر خدر ئاماژەی بەوەش کرد، "بابم تەمەنی 86 ساڵ بوو، نەخۆشیی شەکرەی ھەبوو، پێش سێ مانگیش تووشی کۆرۆنا بوو، تەندروستیی تێکچوو و ئەمڕۆ کۆچی دواییکرد".
فەقیر خدر، لەکاتی ھێرشی داعش بۆسەر شنگال قسەی بۆ مایکی رووداو کرد و گوتی، "لە هەموو تەمەنماندا شتی وامان نەبینیوە (ئێ بخودێ ب عەمرێ خۆ مە ھۆ نەدییە)"، ئەو قسەیەشی وەکو پرۆمۆ لەلایەن رووداوەوە بەردەوام پەخش دەکرا و دەنگدانەوەی زۆری ھەبوو.
بڕیارە تەرمی فەقیر خدر مچۆ لە مەزاری شبل قاسم لە چیای شنگال بەخاکبسپێردرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ