رووداو دیجیتاڵ
مەلا مستەفا رێکانی، کەسایەتیی ئایینی لە پارێزگای دهۆک لە تەمەنی 75 ساڵیدا دوای تووشبوونی بە کۆرۆنا کۆچی دوایی کرد.
مەلا مستەفا رێکانی لە ساڵی 1947 لە دایکبووە و لە ساڵی 1974 بووەتە پێشنوێژ و گوتارخوێنی مزگەتێک لە دهۆک.
مەعسوم مستەفا، کوڕی مەلا مستەفا رێکانی دەڵێت، دوو هەفتە پێش ئێستا باوکی تووشی کۆرۆنا بووە، هەموو چارەسەرێکی وەرگرتبوو و دۆخی تەندروستیی باش بوو، بەڵام لە ناکاو پەستانی خوێنی دابەزیوە و کاتێک بردوویانەتە نەخۆشخانە بۆیان دەرکەوتووە کە زیاتر لە 85٪ـی سیی باوکی تووشی هەوکردن بووە و ئەوەش بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی.
مەلا مستەفا رێکانی 47 ساڵ گوتارخوێن و پێشنوێژی لە بەشێک لە مزگەوتەکانی دهۆک کردووە، ئەمڕۆ تەرمەکەی لە گۆڕستانی شاخکێ بەخاکسپێردرا.
مێڤان سەعید، قوتابییەکی مەلا مستەفا رێکانی دەڵێت، ئەو وەکو "قوتابخانەیەک بوو بەتایبەتی بۆ مامۆستا گەنجەکان".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ