رووداو دیجیتاڵ
کۆنسووڵی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستانی کرد و 12 ئامێری پێشکەوتووی "مەقەستی بڕین"ی پێشکەشکردن. لە هەمان کاتدا تیمەکانی بەرگریی شارستانی مەشق لەسەر بەکارهێنانی ئۆتۆمبێلی پلاتفۆرمی 100 مەتری دەکەن.
ئەمڕۆ لە پەیمانگەی بەرگریی شارستانی لە هەولێر، یادگار ئەنوەر فەرەج، بەڕێوەبەری گشتیی بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە گوێندەلن گرین، کۆنسووڵی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر و شاندێکی یاوەری کرد.
مەبەست لە سەردانەکە پێشکەشکردنی 12 ئامێری "مەقەستی بڕین" بوو بۆ تیمەکانی رزگارکردن، کە دروستکراوی تایبەتی ئەمریکان و لە کاتی رووداوەکاندا بۆ بڕینی ئاسن و رزگارکردنی هاووڵاتییان بەکاردێن.
هەر لە میانەی سەردانەکەدا، کۆنسووڵی ئەمریکا سەردانی مەشقی تیمەکانی پەیمانگەکەی کرد کە لەلایەن شارەزایانی فەرەنسییەوە راهێنانیان پێدەکرێت.
لە کۆتایی سەردانەکەدا، لیوا یادگار ئەنوەر و گوێندەلن گرین تیمەکانی هەرسێ پارێزگای هەولێر، سلێمانی و دهۆکیان بەسەرکردەوە کە لەلایەن تیمێکی ئیتاڵییەوە راهێنان لەسەر ئۆتۆمبێلی جۆری "پلاتفۆرمی 100 مەتر" دەکەن. ئەو ئۆتۆمبێلە بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگر و رزگارکردن لە باڵەخانە بەرزەکاندا بەکاردێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ