یەکشەممە دەوامی ناوەندەکانی خوێندن دەستپێدەکاتەوە

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

هەردوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، بڕیاریاندا رۆژی یەکشەممەی داهاتوو دەرگای ناوەندەکانی خوێندن بەڕووی قوتابیان و خوێندکاراندا بکرێنەوە.
 
رۆژی هەینی، 27ی ئاداری 2026، لە راگەیێندراوێکی هاوبەشدا کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی ڕووداو کەوتووە، هەردوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئاماژەیان بەوە کردووە، کە پاش کۆبوونەوەیەکی هاوبەش بڕیار دراوە بە دەستپێکردنەوەی دەوامی سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن.
 
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، ڕۆژی یەکشەممە، 29ی ئاداری 2026، دەوامی فەرمی لە سەرجەم قوتابخانە و زانکۆ و پەیمانگەکان دەستپێدەکاتەوە.
 
هەر لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، کە بڕیارە لە کاتێکی نزیک دا هەردوو وەزارەتەکە بە جیا و لە راگەیێندراوی تایبەت دا، وردەکاریی رێکارەکان و چۆنیەتی دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندن بۆ ناوەندەکانی سەر بە وەزارەتەکانیان بخەنەڕوو.
 
دەقی راگەیێندراوەکە: 
 
راگەیێندراوی هاوبەش:
 
ئاماژە بە کۆبوونەوەی هاوبەشی هەردوو وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و وەزارەتی پەروەردە، کە لە رۆژی هەینی رێککەوتی 27ی 3ی 2026 ئەنجامدرا؛ بڕیار درا بە:
 
دەستپێکردنەوەی دەوامی سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە ڕۆژی یەکشەممە، ڕێککەوتی 29ی 3ی 2026. پاشتر هەردوو وەزارەت لە راگەیێندراوی جیادا وردەکاریی رێکارەکان دەخەنەڕوو.
 
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی
وەزارەتی پەروەردە
27ی 3ی 2026
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە