رووداو دیجیتاڵ
فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "بە تووندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە ناڕەوایانە دەکەین کە دەکرێنە سەر هاووڵاتییان، دامەزراوە مەدەنییەکان و بەئامانجگرتنی نێردە دیپلۆماسیەکان."
فەرمانگەی جەخت لەوە دەکاتەوە، هێرشەکان "بە تەواوی پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە، بەداخەوە شەوی رابردوو کۆنسووڵخانەی گشتیی ئیمارات کرایە ئامانج، بەڵام خۆشبەختانە زیانی گیانیی لێنەکەوتەوە."
لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەدا هاتووە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە هەرێمی کوردستان بەشێک نییە لەو شەڕە و هەمیشە لایەنگری ئاشتی، سەقامگیری و پێکەوە ژیان بووە لە ناوچەکە.
فەرمانگەکە بە پێویستی دەزانێت، حکومەتی عێراق بەرپرسیارێتیی پاراستنی سەروەریی عێراق بگرێتە ئەستۆ، "رێگری لەو دەستە و گرووپە تووندڕۆ و لە یاسا دەرچووانەی ناوخۆی عێراق بکات کە بەبێ بیانوو بەردەوام هەرێمی کوردستان بە ئامانج دەگرن."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ