ئاوەڕۆی هەولێر: بەهۆی هێرشەوە بنمیچی باڵەخانەکەمان کون بووە و شوێنەکەمان دەگوازینەوە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوەڕۆی هەولێر دەڵێ، لە ئەنجامی هێرشە درۆنی و مووشەکییەکانی سەر شارەکە، بنمیچی دوو ژووری فەرمانگەکەیان کون بووە و شوێنەکان دەگوازنەوە. بەڕێوەبەری ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان دەڵێ، هێرشەکانی نزیک لە بەڕێوەبەرایەتییەکەیان "زیانی گیانییان نەبووە."
 
بەڕێوەبەرایەتیی ئاوەڕۆی هەولێر لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، "لەبەر نزیکی شوێنی باڵەخانەی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و لە ئەنجامی هێرشی درۆنی و تەقاندنەوەی درۆنەکان لە لایەن سیستمی بەرگری ئاسمانیی هاوپەیمانان، زیان بەر دوو ئۆتۆمبێلی فەرمانبەرانمان کەوت، هەروەها سەقفی دوو ژووری باڵەخانەی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان کون بووە."
 
ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، هێرشەکانی نزیک لە بەڕێوەبەرایەتییەکەیان "زیانی گیانییان نەبووە، بەڵام هەندێک ساچمەی هێرشەکان زیانی بە ئۆتۆمبێلی فەرمانبەران و بنمیچی باڵەخانەکە گەیاندووە، کە بنمیچی دوو ژووری فەرمانگەکەی بڕیوە و کونی کردوون."
 
بەڕێوەبەری ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان گوتی، "بۆ پاراستنی گیانی فەرمانبەرەکان، شوێنی کارەکە لە نزیک عەنکاوەوە بۆ گەڕەکی راستی گوێزراوەتەوە و ئێستا تیمەکان لەوێ دەوام دەکەن."
 
بەهۆی جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران، لە 28ی شوباتەوە هەرێمی کوردستان بە درۆن و مووشەک هێرشی دەکرێتە سەر، کە زۆرینەی هێرشەکان بۆسەر هەولێر و دەوروبەری بووە، پاشان سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەیەکی ورمێ دوای بۆردوومانێک وێران بووە. وێنە: میهر

لە پارێزگای ورمێ 3700 یەکەی نیشتەجێبوون و بازرگانی بەهۆی شەڕەوە زیانیان پێگەیشتووە

بەڕێوەبەری گشتیی دامەزراوەی خانووبەرەی پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، بەهۆی شەڕەوە زیاتر لە سێ هەزار و 700 یەکەی نیشتەجێبوون و بازرگانی لە پارێزگاکە زیانیان بەرکەوتووە