شیلان عارف: کوشتنی شۆخانی خوشکم پەیوەندی بە گەنجەکەی دووکانەوە نییە

10-11-2020
راوچی حەسەن @Rawchihasan
شیلان عارف، خوشکی شۆخان: کێشەمان لەگەڵ کەس نەبووە و نازانین کێ کوشتویەتی
شیلان عارف، خوشکی شۆخان: کێشەمان لەگەڵ کەس نەبووە و نازانین کێ کوشتویەتی
نیشانەکردن سلێمانی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

رۆژی دووشەممە رووداوێکی کوشتن لە شەقامی بازنەیی مەلیک مەحموود لە سلێمانی روویداو بەهۆیەوە ژنێکی تەمەن 36 ساڵ کە ئاسەواری سێ گوللەی بە جەستەیەوە دیاربووە لەنێو ئۆتۆمبێلەکەیدا دۆزراوەتەوە. خوشکە گەورەکەی بۆ رووداو دەڵێت: "کێشەمان لەگەڵ کەس نەبووە و خوشکەکەشم کێشەی نەبووە. ناشزانین کێ ئەو کارەی کردووە، رووداوەکەش هیچ پەیوەندی بە خۆکوشتنی گەنجەکەی دووکانەوە نەبووە."
 
تیمی رووداوی بەیانی دەچنە نێو ئەو ژوورەی کە شۆخان عارف لەگەڵ دوو منداڵەکانی تێیدا ژیاوە. لەبەرئەوەی چەند ساڵێک بووە لە هاوژینەکەی جیابووەتەوە.
 
شیلان عارف، خوشکی شۆخان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، کاژێر 10:00ی بەیانی دوایین پەیوەندییمان بە شۆخانەوە کرد، بەڵام نەمزانی کە چووەتە دەوام یاخود نا. بەڵام چووەتە ئەو قوتابخانەی کە منداڵەکانی منی لێبووە و لەگەڵ مامۆستای منداڵەکانم قسەی کردووە. 
 
خوشکی شۆخان عارف لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا دەڵێت، دوای کاژێر 11:00 پەیوەندیم پێوەکرد وەڵامی نەدەدایەوە. "دوای ماوەیەک پەیوەندیم کردووە و داخرابوو. کاژێر 02:00 هاوژینەکەم پەیوەندی پێوەکردم و وتی لە دادپزیشکی سلێمانی هەواڵی کوشتنی شۆخانیان پێداوم."
 
سەبارەت بە راستیی بابەتەکە، خوشکی شۆخان دەڵێت "بەداخەوە خوشکەکەم هیچ کێشەیەکی نەبووە و ئێمەش نەمانبووە. بەڵام پێشتر برا گەورەکەم بەڕێوەبەری چاکسازیی گەورانی سلێمانی بووە و بەهۆی کارەکەیەوە هەڕەشەی لێکراوە و تەقەی لێکراوە. بەڵام سکاڵامان تۆمارکرد و نەمانتوانی تۆمەتبارەکان بدۆزینەوە. رەنگە پەیوەندیدار نەبووبێت بەو بابەتەوە. لەبەرئەوە هەر کەسێک لە پشت ئەو رووداوە بێت، لێی قبووڵ ناکەیەن."
 
سەبارەت بە رووداوەکەی دووکان کە گەنجێک لەنێو بەلەمێک گوللەی بە خۆیەوە ناوە و خۆی کوشتوە، خوشکی شۆخان دەڵێت "ئەو رووداوە هیچ پەیوەندی بە خوشکەکەمەوە نییە و ناشزانین کێیە، بەڵام ئەوەی بەلای ئێمەوە گرنگە راستی رووداوەکە بۆ ئێمە روونبێتەوە و هەر قسە و گومان و تۆمەتێک بۆ پاڵ هەر کەسێک زووە و داوا لە پۆلیس و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەین کاری خۆیان بکەن."

 

شۆخان عارف

 

رووداوەکە کاژێر 09:50 خولەکی رۆژی دووشەممە 09-11-2020 روویدا، پێشتر سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە رووداوی راگەیاندبوو کە "دوو ئۆتۆمبێل لە شوێنی رووداوەکە بوون، دواتر یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان رۆیشتووە و تەرمی ژنەکەش لەنێو ئۆتۆمبێلەکەی خۆیدا بە کوژراوی دۆزاراوەتەوە." 
 
لە کۆتایی قسەکانیدا خوشکی شۆخان عارف داوای لە خەڵک کرد کە "ئەوەندە قسە لەسەر ئەو بابەتە نەکەن. چونکە هێشتا دیارنییە کە رووداوەکە چۆن روویداوە. لەبەر ئەوە تاوەکو ئێستا تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بێویژدانانە رووداوەکەیان گواستووەتەوە."

 

شۆخان عارف و کچەکەی
رووداوەکانی خۆکوشتن و کوشتن لە باشووری کوردستان زیادییان کردووە، تەنیا لە ماوەی هەفتەی رابردوو دوو گەنج لە شاری سلێمانی خۆیان کوشتووە. ئەم هەفتەیەش لە دووکان گەنجێک خۆی کوشت و تەرمی ژنێکیش بە کوژراوی لەنێو ئۆتۆمبێلەکەیدا دۆزرایەوە. 
 
رۆژی پێنجشەممەی رابردوو 04-11-2020، گەنجێکی تەمەن 30 ساڵ لە نهۆمی 13ی باڵەخانەیەکی شاری سلێمانییەوە خۆی فڕێدایە خوارەوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستدا. هەروەها رۆژی یەکشەممەی رابردوو گەنجێکی تەمەن 18 ساڵ لە گەڕەکی چیای شاری سلێمانی بە کڵاشینکۆف کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا، نەقیب سەرکەوت ئەحمەد ، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی دەڵێ، "ئەو گەنجەی سەرەتای ئەم هەفتەیە خۆی کوشتووە خوێندکاری پۆلی 12ی ئامادەیی بووە، هۆکاری خۆکوشتنەکەشی کێشەی خێزانی بووە."
 

شۆخان لەگەڵ کەسوکارەکەی

ئێوارەی رۆژی دووشەممە لەسەر رووداوەکە شیلان عارف، خوشکی شۆخان کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانی ئەنجامدا و باسی رووداوەکەی کرد.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

مەفرەزەیەکی پۆلیسی پارێزگای هەولێر

پۆلیسی هەولێر: رێگە نادرێت هیچ کەس و لایەنێک هەوڵی تێکدانی ئارامی و ئاسایش بدات

پۆلیسی پارێزگای هەولێر راگەیێندراوێکی لەبارەی کەیسی میران بەکر بڵاوکردەوە و دەڵێت، لە هەبوونی سکاڵای یاسایی، پۆلیس و لایەنە پەیوەندیدارەکان رێوشوێنی لێکۆڵینەوە و رێکارەکانی پێویست دەگرنەبەر بۆ دەرخستنی راستی.