دارا حەسەن رۆژانە دووجار لە رووداو کەشوهەوا پێشکەش دەکات

11-12-2019
دارا حەسەن
دارا حەسەن
نیشانەکردن دارا حەسەن
A+ A-
رووداو - هەولێر
 
دارا شێخ حەسەن ماوەی 42 ساڵ لە بەڕێوەبەرایەتی فەرمانگەی كەشناسی و بوومەلەرزەی سلێمانی کاریکردووە، 21 ساڵ بەڕێوەبەری ئەو فەرمانگەیە بوو، لە تەمموزی 2018 خانەنشینکرا. دارا حەسەن بە پیاوی بارانەکە ناسراوە، پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوا وایکردووە بەردەوام خەڵک گوێی بۆ بگرن.
 
دارا حەسەن بە پیاوێکی قسە خۆش لە هەرێمی کوردستان ناوبانگی دەرکردووە، هەمیشە بە زمانی سادەی هاونیشتمانیان پێشبینییەکانی دەگەیێنێت، خەڵک لە خۆشەویستییان بۆی، زۆر قسە و نوکتەی خۆشیان لەسەر کردووە.
 
دارا شێخ حەسەن وەک پێشکێشکاری رووداو، رۆژانە لە دوو گەشتی هەواڵ لە سلێمانییەوە پێشبینییەکانی دەخاتەڕوو، بەیانیان کاژێر 9:45 خولەک، ئێوارانیش 16:45 خولەک.
 
لەگەڵ ئەوەی شەپۆلێکی بەفر و باران هەرێمی کوردستان و جیهانی گرتووەتەوە، دەرکەوتنی دارا حەسەن لە تۆڕی میدیایی رووداو، بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی سەرقاڵکردووە.
 
شەنیار بورهان لە فەیسبووک بە خۆشەویستییەوە باسی دارا حەسەن دەکات و نوکتە بەناوبانگەکەی نووسیوە، دەڵێ هەموو خەڵک باوەڕیان بە پێشبینییەکانی کاک دارا هەیە هاوژینەکەی نەبێت، هەر رۆژێ پێشبینی بارانبارین بکات ئەو جلە شۆراوەکانی لەسەربان هەڵدەکات بۆ ئەوەی وشکببنەوە.
 
هەروەها سامان سەمەد باسی سەرکەوتوویی شێخ دارا دەکات لە کارەکەی و دەڵێت، بەمە دەڵێن کەسی شیاو بۆ شوێنی شیاو.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چیرۆکی پەیام و باوکی، لەگەڵ ئەوانەی بەخشینی ئەندامانی جەستە ژیانی بۆ گەڕاندوونەتەوە

بەڵگەفیلمی ژیان بەخشین؛ ئەندامێکی جەستە دەبێتە چرایەک بۆ ژیانێکی دیکە

چیرۆکێکی دیکەی بەڵگەفیلمەکە باسی بەرهەم محەممەد دەکات، کە یەکێکە لە وەرگرانی گورچیلە. دوای ئەوەی لە بەخشەرە دەرەکییەکان نائومێد دەبێت و چەند کەسێک لە بڕیاری بەخشینی گورچیلە پەشیمان دەبنەوە، براکەی دێتە پێش و بێبەرامبەر گورچیلەیەکی خۆی پێدەبەخشێت. بەرهەم دەڵێت، "ئەم ژیانەی ئێستا هەمە، قەرزاری ئازایەتی و دڵسۆزیی براکەمم".