14 یاریزان لە تورکیا دەستگیرکران

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
تەنیا ئەحمەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

کێشەی گرەوکردن لەنێو خولی تۆپی پێی تورکیا قووڵتر دەبێتەوە، 29 کەسی دیکە دەستگیرکران، لە نێویاندا سەرۆکی پێشووی یانەیەکی بەنێوبانگ و چەندین یاریزانی خولە جیاوازەکان هەن.

رۆژی هەینی، 26-12-2025، نووسینگەی داواکاری گشتیی ئیستەنبووڵ رایگەیاند، فەرمانی گرتنی بۆ 29 کەس دەرکردووە و لەو ژمارەیەش تاوەکو ئێستا 24 کەسیان دەستگیرکراون و خراونەتە ژێر چاودێریی پۆلیسەوە.
 
ئەم ئۆپەراسیۆنە دوای زیندانیکردنی شەش ناوبژیوان و سەرۆکی یانەی (ئەیوبسپۆر) لە مانگی رابردوودا هات.
 
گرەوکردن لە زۆر وڵاتی جیهاندا رێگەپێدراو و یاساییە، وێبسایت و سەکۆی تایبەت بە خۆی هەیە بۆ ئەوەی هاندەران گرەو بکەن، بەڵام کێشەی گرەوکردن لە تورکیا ئەوەیە، یاریزان و دەستەی کارگێڕیی یانەکان تێیدا تێوەگلاون.
 
دەستگیرکردنی سەرۆکی پێشووی گەڵەتەسەرای
 
لەنێو دەستگیرکراوەکاندا کەسی ناسراو هەن، لەوانە ئەردەن تیمور، سەرۆکی پێشووی یانەی گەڵەتەسەرای؛ (فاتیح کولاکسز، جێگری سەرۆکی یانەی ئەیوبسپۆر، بەڕێوەبەرێک لە فیدراسیۆنی تۆپی پێی تورکیا، کۆمەڵێک بازرگان و ئەفسەرێکی پێشووی پۆلیس.
 
بەپێی داواکاری گشتی، شەش لە تۆمەتبارەکان "کاریگەرییان لەسەر ئەنجامی یاری نێوان قاسم پاشا و سامسونسپۆر هەبووە" کە لە تشرینی یەکەمی 2024 کرا.
 
یاریزانەکان گرەویان لەسەر دۆڕانی خۆیان کردووە
 
وردەکارییەکانی لێکۆڵینەوەکە دەریدەخەن، ئەو 14 یاریزانەی فەرمانی گرتنیان بۆ دەرچووە، تۆمەتبارن بەوەی "بە شێوازێک گرەویان کردووە کە کاریگەریی هەبێت لەسەر ئەنجامی یارییەکان"، بە جۆرێک گرەویان لەسەر سەرکەوتنی یانەی بەرامبەر کردووە لەو یارییانەی بەرامبەر یانەکەی خۆیان کراون.
 
دەزگە ئەمنییەکان چەندین حەواڵەی بانکیی گوماناوییان دۆزیوەتەوە، لەوانە "چوونە ژوورەوە و هاتنەدەرەوەی بڕە پارەیەک کە پەیوەندی بە گرەوەکانەوە هەبووە."
 
هەڵمەتێکی بەرفراوان بۆ "پاککردنەوە"ـی خولەکە
 
ئەمە سێیەم شەپۆلی ئۆپەراسیۆنە کە پەیوەندی بە دۆسیەی گرەوکردنی وەرزشییەوە هەیە. فیدراسیۆنی تۆپی پێی تورکیا کە رایگەیاندووە دەیەوێ تۆپی پێی وڵاتەکە لە گەندەڵی "پاک بکاتەوە،" مانگی رابردوو 150 ناوبژیوانی بەهۆی تێوەگلان لە گرەوکردن سزادا.
 
هەروەها فیدراسیۆنەکە 25 یاریزانی خولی نایابی تورکیا و نزیکەی هەزار یاریزانی دیکەی لە خولەکانی پلە دوو، سێ و چوار بۆ ماوەیەکی کاتی لە یاریکردن هەڵپەساردووە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چیرۆکی پەیام و باوکی، لەگەڵ ئەوانەی بەخشینی ئەندامانی جەستە ژیانی بۆ گەڕاندوونەتەوە

بەڵگەفیلمی ژیان بەخشین؛ ئەندامێکی جەستە دەبێتە چرایەک بۆ ژیانێکی دیکە

چیرۆکێکی دیکەی بەڵگەفیلمەکە باسی بەرهەم محەممەد دەکات، کە یەکێکە لە وەرگرانی گورچیلە. دوای ئەوەی لە بەخشەرە دەرەکییەکان نائومێد دەبێت و چەند کەسێک لە بڕیاری بەخشینی گورچیلە پەشیمان دەبنەوە، براکەی دێتە پێش و بێبەرامبەر گورچیلەیەکی خۆی پێدەبەخشێت. بەرهەم دەڵێت، "ئەم ژیانەی ئێستا هەمە، قەرزاری ئازایەتی و دڵسۆزیی براکەمم".