لە رێگەی دەروازەی کێلێ ئۆتۆمبێلێک هەڵدێرا و کەسێک گیانی لەدەستدا

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
ئەبوبەکر ئیسماعیل
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، لە نزیک دەروازەی سنووریی کێلێ لە ئیدارەی راپەڕین، ئۆتۆمبێلێک بەهۆی خێراییەوە کۆنترۆڵی لەدەستدا و هەڵدێرا، بەو هۆیەوە شۆفێرەکەی گیانی لەدەستدا و 8 سەرنشینی دیکەش بریندار بوون.
 
‎عەلی عەبدوڵڵا، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی راپەڕین بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، رووداوەکە پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 26ی کانوونی یەکەمی 2025 روویداوە.
 
‎سەبارەت بە هۆکاری رووداوەکە، گوتەبێژی هاتووچۆی راپەڕین ئاشکرای کرد، ئۆتۆمبێلەکە بەهۆی خێرایی زیادەوە لە رێڕەوی خۆی لایداوە و هەڵدێراوە.
 
‎لە ئەنجامی رووداوەکەدا، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە و 8 سەرنشینی دیکەش بریندار بوون. 
 
‎بەپێی زانیارییەکانی رووداو، بەهۆی سەختیی برینەکانیانەوە، چوار لە بریندارەکان کە دوو ژن و دوو منداڵن، رەوانەی نەخۆشخانەکانی شاری سلێمانی کراون بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چیرۆکی پەیام و باوکی، لەگەڵ ئەوانەی بەخشینی ئەندامانی جەستە ژیانی بۆ گەڕاندوونەتەوە

بەڵگەفیلمی ژیان بەخشین؛ ئەندامێکی جەستە دەبێتە چرایەک بۆ ژیانێکی دیکە

چیرۆکێکی دیکەی بەڵگەفیلمەکە باسی بەرهەم محەممەد دەکات، کە یەکێکە لە وەرگرانی گورچیلە. دوای ئەوەی لە بەخشەرە دەرەکییەکان نائومێد دەبێت و چەند کەسێک لە بڕیاری بەخشینی گورچیلە پەشیمان دەبنەوە، براکەی دێتە پێش و بێبەرامبەر گورچیلەیەکی خۆی پێدەبەخشێت. بەرهەم دەڵێت، "ئەم ژیانەی ئێستا هەمە، قەرزاری ئازایەتی و دڵسۆزیی براکەمم".