چەکداران لە سنووری کۆبانی بە رۆژی رووناک ماڵی کورد تاڵان دەکەن

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
کۆسار عوسمان
کۆسار عوسمان @KassoOsman
تاڵانکردنی ماڵی هاونیشتمانییان لە سنووری کۆبانێ
تاڵانکردنی ماڵی هاونیشتمانییان لە سنووری کۆبانێ
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لەگەڵ بەردەوامیی گەمارۆی سەر کۆبانێ، گرووپە چەکدارەکانی سەر بە سوپای عەرەبیی سووریا لە گوندەکانی باشوور و رۆژهەڵاتی شارەکە دەستیان بە تاڵانکردن و تێکدانی ماڵی هاونیشتمانییان کردووە.
 
دوای هێرشی گرووپە چەکدارەکان بۆ سەر گوندەکانی دەوروبەری کۆبانێ، بەشێکی زۆری دانیشتووانی ئەو گوندانە ناچار بوون ماڵەکانیان جێبهێڵن و ئاوارەی نێو شار ببن. عالیا قەواس، خەڵکی گوندی گرک-ی سەر بە کۆبانێیە و دەڵێت چەکدارەکان ماڵەکانیان تاڵان کردووە.
 
سەوسەن دیبان، ژنێکی دیکەی هەمان گوندە و ئاماژە بەوە دەکات، گرووپە چەکدارەکان تەنیا بە بردنی کەلوپەل نەوەستاون، بەڵکو خانووەکانیشیان تێکداوە.
 
ئەمینە دیبان، بە چاوی پڕ فرمێسکەوە باسی ئەو دۆخە دەکات و دەڵێت: "چەکدارەکان ماڵەکەمانیان تاڵان کرد، بەڵام بۆچی خانووەکانیشیان تێکداوە؟"
 
24 رۆژە کۆبانێ لەژێر گەمارۆیەکی تووند دایە. سەرەڕای سەختیی دۆخەکە، شارەکە میوانداریی زیاتر لە 200 هەزار ئاوارەی کردووە کە لە نێو 70 بنکە و باڵەخانەدا نیشتەجێ کراون. بەهۆی درێژەکێشانی گەمارۆکەوە، ئێستا ژیانی نزیکەی 600 هەزار کەسی سڤیل و ئاوارە لە مەترسیدایە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە