خۆپێشاندان لە حەسەکە بەردەوامە

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
ڤیڤیان فەتاح
خۆپێشاندەرێک بەرامبەر کۆشکی دادی حەسەکە
خۆپێشاندەرێک بەرامبەر کۆشکی دادی حەسەکە
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

ماوەی 5 رۆژە خۆپێشاندان لە شاری حەسەکە بەردەوامە. خۆپێشاندەران بە ئاڵای کوردستان و بە دەهۆڵ و زوڕناوە رژاونەتە سەر شەقامەکان و هاوار دەکەن کە ئێرە کوردستانە، ئەوەش دوای ئەوەی شاندی وەزارەتی دادی سووریا تابلۆ کوردییەکەیان لابردووە و یەکێکی دیکەیان داناوە کە تەنیا بە زمانی عەرەبی لەسەری نووسراوە.
 
سوهەیلا خیشۆ، کە یەکێکە لە خۆپێشاندەران، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "ئامانجمان ئەوەیە زمانی کوردی بەرز ڕابگرین،زمانی کوردی زمانی ئێمەیە و بێجگە لەوە قبوڵ ناکەین".
 
بەپێی رێککەوتنی 29ـی کانوونی دووەم، دامودەزگا فەرمییەکان بۆ لای حکومەت دەگەڕێنەوە و بە هاوبەشی بەڕێوەدەچن. بەڵام کاتێک شاندی وەزارەتی دادی سووریا چوونەتە نێو کۆشکی دادوەری، تابلۆ کوردییەکەیان لابردووە و یەکێکی دیکەیان داناوە کە تەنیا بە زمانی عەرەبی لەسەری نووسراوە، ئەمەش بووەتە جێی ناڕەزایەتیی خەڵک.
 
ئیدریس محەممەد تاهیر یونس، خۆپێشاندەرێکی دیکەیە و لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەوە کرد: "ئەگەر تێکەڵکردن بە شێوەیەکی باش بەڕێوە بچێت ئێمە لەگەڵ ئەوەداین و دەمانەوێت لەگەڵ هەموو عەشیرەتەکانی ناوچەکە بە باشی بژین، بەڵام وەک چۆن لە رێککەوتنی مەزڵوم عەبدی و حکومەتدا هاتووە، دەبێت زمانی کوردی زمانی دووەم و نیشتمانی بێت لە سووریا"
 
دۆسیەی رادەستکردنەوەی دادگاکان لە رۆژئاوای کوردستان ئاستەنگی تێکەوتووە؛ شاندی حکومەتی سووریا دەڵێت، بەپێی دەستوور هێشتا زمانی عەرەبی تاکە زمانی فەرمییە لەم وڵاتە دا، بەڵام کوردیش لە بەرامبەردا دەڵێن ئەی مەرسوومی 13 چی لێهات.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رووداو

لە کەرکووک بەرپرسێکی ئەمنی بە تۆمەتی گەندەڵی و وەرگرتنی سەرانە دەستگیر دەکرێت

بەڕێوبەری بەشی ئەمن و کاروباری کەسی لە کەرکووک بە تۆمەتی گەندەڵی وەرگرتنی سەرانە، لە بەغدا لێکۆڵینەوەی لێدەکرێت. بەڕێوەبەری فەرمانگەی پەیوەندییەکان و راگەیاندنی وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەڵێت، هێشتا تۆمەتەکانی بەسەردا ساخ نەبووەتەوە