قایمقامی ئاکرێ: 21ی ئەم مانگە 1033 پارچە زەوی دابەش دەکەین

55 خولەک له‌مه‌وپێش
ژیڤان بەکر
ژیڤان بەکر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

قایمقامی ئاکرێ رایگەیاند، رەزامەندی بۆ دابەشکردنی 1033 پارچە زەوی دەرچووە و لە 21-05-2026 دابەش دەکرێن.
 
ئەمڕۆ دووشەممە 11-05-2026 دلاوەر بۆزۆ، قایمقامی ئاکرێ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، "لە قۆناخی یەکەمدا 1059 پارچە زەویمان دابەش کرد؛ هاوکات 1033 پارچەی زەویی دیکە رەزامەندییان بۆ دەرچووە."
 
بە گوتەی قایمقامی ئاکرێ، ئەو 1033 پارچە زەوییەی رەزامەندییان بۆ دەرچووە، لە 21-05-2026 دابەش دەکرێن.
 
قایمقامی ئاکرێ ئاماژەی بەوەش دا، "1450 پارچە زەویی دیکە ئامادەن، ئەمە بۆ ئەو فەرمانبەرانەیە کە ناویان هاتووەتەوە. 6427 پارچەی دیکە رەزامەندییان بۆ دەرچووە."
 
لە سنووری پارێزگای دهۆک، 86 هەزار پارچە زەوی دیاریکراوە بۆ ئەوەی بەسەر فەرمانبەراندا دابەش بکرێن. قایمقامی ئاکرێ دەڵێ، "باشترین جێگەمان بۆ فەرمانبەران دیاریی کردووە."
 
لەبارەی ناحیەی گردەسێن و بجیلەوە قایمقامی ئاکرێ روونیکردەوە، "سێ هەزار و 720 پارچە زەوی رەزامەندیی دابەشکردنی دەرچووە. هاوکات ناحیەی بجیل هەزار و 700 رەزامەندی هەیە و داوا کراوە سنوورەکە فراوان بکرێ."
 
سەبارەت بە دینارتە، دلاوەر بۆزۆ گوتی، "دوو هەزار و 95 پارچە زەوی رەزامەندیی دابەشکردنیان بۆ دەرچووە."
 
ئەو قایمقامە ئاماژەی بەوەش کرد، چاوەڕێی تەواوبوونی نووسراوی سوودمەندبوونی فەرمانبەرانن و هەر کاتێک تەواو بوو، دەست بە دابەشکردنی زەوییەکان دەکرێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی ئاسیاسێڵ.

ئاسیاسێڵ: هاوبەشان دەتوانن لە پلاتفۆرمی 1001ـەوە خولە بەهێزەکانی ئەورووپا ببینن

کۆمپانیای ئاسیاسێڵ هاوبەشییەکی لەگەڵ پلاتفۆرمی 1001 راگەیاند، کە یەکەمین پلاتفۆرمی یاسایی عێراقییە بۆ خزمەتگوزارییەکانی پەخشی دیجیتاڵی (OTT). بەگوێرەی ئەو هاوبەشییە، بەشداربووانی ئاسیاسێڵ لە رێگەی پاکێجە لێکدراوەکانی کۆمپانیاکەوە، دەتوانن بەبێ بەرامبەر دەستیان بە نێوەڕۆکێکی پرێمیۆم و جۆراوجۆری سینەمایی و وەرزشی بگات.