رووداو دیجیتاڵ
درەنگانی شەوی شەممە هێرشکرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، دژەتیرۆری کوردستان دەڵێت، لەڕێگەی درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە هێرشەکە ئەنجام دراوە و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
کاژێر 1:00ی شەوی 12-09-2021 دژە تیرۆری کوردستان نوێترین زانیارییەکانی لەبارەی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بڵاوکردەوە و دەڵێت، "هێرشەکەی ئەمشەوی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر لەڕێگەی دوو درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە ئەنجام دراوە و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە."
سەنگەر عەبدولڕەحمان، پەیامنێری رووداو لە هەولێر رایگەیاند، دەنگی تەقینەوەیەکی گەورە لەنزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بیستراوە و بەرپرسانی ئەمنیی هەولێر هەواڵەکەیان بۆ رووداو پشتڕاستکردووەتەوە و دەڵێن "هێرشکراوەتە سەر هەولێر و دەنگی گەورە بیستراوە."
بەرپرسێکی ئاسایش بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، هێزەکانیان لەنێو فڕۆکەخانە بڵاوەیان پێکراوە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەکەن.
بەهرۆز فەرەیدوون، پەیامنێری رووداو لەنزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر گوتی، لەگەڵ ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر قسەی کردووە و گوتوویەتی "سەرقاڵی پووچەڵکردنەوەی هێرشەکەین و ئەگەری هێرشی دیکە هەیە."
پەیامنێری رووداو دەشڵێت، بەر لە هێرشەکان کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر زەنگی ئاگادارکردنەوەی لێداوە. هێزێکی زۆری ئەمنیش لەنزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرن و سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە رووداوەکە.
پارێزگاری هەولێر: ههولێر ناههژێ و بههێزه
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لەبارەی هێرشەکەی ئەمشەوی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر دەڵێت "ههولێر ناههژێ و بههێزه، ئهوهی خۆی لهبهردهم شکۆی ههولێر تاقی بکاتهوه، شکۆی دهشکێ."
پارێزگاری هەولێر لە ئەکاونتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک پۆستێکی لەبارەی هێرشەکە کردووە و دەڵێت "سوپاس بۆ سهرجهم هێزهکان، ئهو جارهش وهک ههمیشه، دووژمن و نهیار ههوڵهکانیان مایه پووچ بوو."
لە بەشێکی دیکەی نووسینەکەیدا ئاماژەی بەوەداوە "ههولێر خاوهن خودانه و ئارامه و ههر ئارامیش دهبێت."
دەشڵێت "چاوهڕانی راگهیێندراوی دژه تیرۆری کوردستان بن و ھەواڵی مایەپووچی دووژمنان رادەگەیێنن."

عەبدولخالق تەڵعەت: بە دوو فڕۆکەی درۆن هێرشکراوەتە سەر هێزەکانی ئەمریکا لە فڕۆکەخانەی هەولێر
لیوا عەبدولخالق تەڵعەت، نوێنەری وەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگە لە ئۆپەراسیۆنەکانی عێراق لەڕێگەی پەیوەندی تەلەفۆنییەوە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "ئەمە جاری یەکەم و دووەم و سێیەم نییە ئەم هێرشانە ئەنجام دەدرێت و هێرشەکانیش بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکایە لەنێو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر. بەڵام خۆشبەختانە و بەپێی زانیارییەکان هیچ زیانێکی گیانی نەبووە."
نوێنەری وەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگە لە ئۆپەراسیۆنەکانی عێراق دەشڵێت " ئەوانەی بەرپرسن لەو هێرشانە دەزانرێت کێن و دەبێت بەرپرسیارییەتی خۆیان لەو هێرشانە دەرببڕن." دەشڵێت "بە دوو فڕۆکەی درۆن هێرشکراوەتە سەر هێزەکانی ئەمریکا لە فڕۆکەخانەی هەولێر و خۆشبەختانەش هەردوو درۆنەکە تەقێنراونەتەوە و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە."

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ