زانیاریی نوێ لەبارەی تەندروستیی مەلا محەممەد مەلا فایەق شارەزووری

11-10-2020
عومەر شایان
نیشانەکردن کۆرۆنا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

مەلا محەممەد مەلا فایەق شارەزووری زیاتر لە هەفتەیەکە بەهۆی تووشبوون بە کۆرۆنا دۆخی تەندروستیی تێکچووە و ئێستا لە نەخۆشخانەیە، بەڵام تەندروستیی بەرەو باشتر دەڕوات.
 
لە رۆژی هەینی  2-10-2020 ـەوە مەلا محەممەد مەلا فایەق شارەزووری، تووشی کۆرۆنا بووە. ئومێد محەممەد بەڕێوەبەری نووسینگەی راگەیاندنەکەی لەوبارەوە بە رووداوی راگەیاند، سەرەتا تا و لەرزی هەبوو و دواتر هەناسەتەنگیشی هاتەسەر کە هەندێکجار پێویستیی بە ئۆکسجین دەکرد، ئێستا تا و لەرزەکەی نەماوە و لەژێر چاودێرییە.
 
لە رۆژی شەممەوە مەلا محەممەد مەلا فایەق شارەزووری گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە. بەگوتەی بەڕێوەبەریی نووسینگەی راگەیاندنەکەی، بەهۆی ئەوەی زیاتر لە هەفتەیەکە بەسەر تووشبوونیدا تێپەڕێوە، دۆخی تەندروستیی بەرەو باشتر دەڕوات.
 
مەلا محەممەد مەلا فایەق شارەزووریی لە پەیامێکدا سوپاسی سەرجەم ئەو کەسایەتییانە دەکات کە پەیوەندییان پێوەکردووە یان ویستویانە سەردانی بکەن، بەڵام وەک خۆی دەڵێت، بەهۆی ئەوەی پزیشکەکانی بەباشیان زانیوە بگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانە و لەنزیکەوە لەژێر چاودێریاندا بێت، ئێستا لە نەخۆشخانەیە.
 
ژیاننامە
 
مەلا محەممەدی مەلا فایەق شاره‌زووری ناوی ته‌واوی "محەممەد فایەق سەعد"ـه، له ساڵی 1971 له‌ سلێمانی له‌دایكبووه و بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی له‌ زانسته‌ ئیسلامییه‌كاندا هێناوه‌.
 
دواتر وه‌ك مامۆستا له‌بواری په‌روه‌رده‌دا وانه‌ی زمانی عه‌ره‌بی په‌روه‌ردی ئیسلامی وتووەته‌وه‌ و‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خه‌ریكی وتنه‌وه‌ی وانه‌ی ئایینی بووە و ئێستا وتاربیژی مزگه‌وتی حاجی عه‌باسی باراوییه‌ له‌گه‌ڕه‌كی قڕگه‌. 
 
مەلا محەممەدی مەلا فایەق شاره‌زووری ‌خاوه‌نی چه‌ند كتێبێكه،‌ له‌وانه‌ش ژیانی پیغه‌مبه‌ری خودا (د.خ) له‌ قورئان و فه‌رمووده‌كاندا له‌ سێ به‌رگ، خاوه‌نی زنجیره‌ به‌رهه‌می ژیانی دوای مردن له‌ قورئان و فه‌رمووده‌ سه‌حیحه‌كاندا كه‌ پیكهاتووه‌ له‌ چوار به‌رگ (1- مردن و ژیانی ناو گۆڕ. 2- قیامه‌ت ‌. 3به‌هه‌شت . 4- دۆزه‌خ). 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیێک ئاگرکوژێنەوە لەکاتی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەی بازاڕی چەلێ، وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

لقی دهۆکی سەندیکای کرێکاران: زیانلێکەوتووانی بازاڕی چەلێ دەبێ لەبەردەم دادوەر سوێند بخۆن

سەرۆکی لقی دهۆکی سەندیکای کرێکاران دەڵێت: بۆ دیاریکردنی قەبارەی زیانەکانی ئاگرکەوتنەوەکەی بازاڕی چەلێ، پێویستە دووکانداران لەبەردەم دادوەر سوێند بخۆن. ''پارتی دوو هەزار دۆلاری وەکو جەژنانە بە هەریەکە لە زیانلێکەوتووان داوە.''