بە دوو درۆن هێرشکرایە سەر کەمپێکی کۆمەڵە لە سلێمانی

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
ژیلا ئەسعەد
ژیلا ئەسعەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بە دوو درۆن هێرشکرایە سەر کەمپی زڕگوێزەڵە لە سنووری سلێمانی، ئەندامێکی سەرکردایەتیی کۆمەڵە بە رووداوی گوت، زیانی گیانی نەبووە.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە،20ی ئایاری 2026، عەلی رەنجبەری، بەرپرسی پەیوەندییەکانی کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، بە رووداوی راگەیاند، کاژێر 9:30 ئەمشەو بە دوو درۆن هێرشکراوەتە سەر کەمپی زڕگوێزەڵە."
 
سەبارەت بە زیانەکانی هێرشەکە، عەلی رەنجبەری گوتی: هێرشەکە هیچ زیانی گیانی نەبووە، تەنیا زیانی مادی بووە.
 
کەمپی زڕگوێزەڵە لە سنووری سلێمانییە و شوێنی نیشتەجێبوونی بنەماڵەی پێشمەرگەکانی کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێرانە.
 
هەرچەندە ئاگربەست لە نێوان ئێران و ئەمریکا بەردەوامە، بەڵام ئێران ناوە ناوە هێرش دەکاتە سەر حیزبەکانی رۆژهەڵات.
 
بەگوێرەی بەدواداچوونی تۆڕی میدیایی رووداو، لە دوای ئاگربەستەوە، هەرێمی کوردستان بە 72 درۆن و مووشەک کراوەتە ئامانج.
 
لە سەرەتای دەستپێکی شەڕی ناوچەکەوە، کۆماری ئیسلامیی ئێران بە زیاتر لە 81 هێرش کەمپەکانی کۆمەڵە و بە 126 مووشەک و درۆنیش کەمپ و ناوەندە تەندروستییەکانی حیزبی دیموکراتی کردووەتە ئامانج. 
 
بە گشتی لە 28ی شوباتی رابردووەوە تاوەکو ئێستا، هەرێمی کوردستان رووبەڕووی 735 هێرشی درۆنی و مووشەکی بووەتەوە، کە زیاتر لە 68 لەو هێرشانە لە دوای راگەیاندنی ئاگربەستەوە کراون.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی ئاسانسوارەکە

تازە زاوایەک و هەرزەکارێک لەنێو قوربانییانی شکانی ئاسانسوارەکەی دهۆکن

لە پڕۆژەی نیشتەجێبوونی "کازابلانکا" لە شاری دهۆک، چوار کرێکاری گەنج گیانیان لەدەستدا و یەکێکی دیکەش بە سەختی بریندار بوو، دوای ئەوەی ئاسانسوارێکی کاتیی بیناسازی لە نهۆمی شەشەمەوە شکا و کەوتنە خوارەوە. رووداوەکە مشتومڕێکی زۆری لە بارەی رێکارەکانی سەلامەتیی پیشەیی لە پڕۆژەکانی بیناسازیدا دروستکردووە.