شاخەوانێک لە بەرزاییەکانی لوڕستان هەڵدێرا و گیانی لەدەستدا

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
پەیمان محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

شاخەوانێک لە بەرزاییەکانی دروودی پارێزگای لوڕستان هەڵدێرا. بەڕێوەبەری گشتیی مانگی سووری پارێزگاکە دەڵێ، بەر لە گەیشتنی تیمەکانی فریاگوزاری، بەهۆی سەختیی برینەکانییەوە گیانی لەدەستداوە.
 
رووداوەکە بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 12-02-2026 لە بەرزاییەکانی شاری دروودی سەر بە پارێزگای لوڕستانی رۆژهەڵاتی کوردستان روویداوە. غوڵامڕەزا عەلی ‌محەممەدی، بەڕێوەبەری گشتیی مانگی سووری پارێزگاکە رایگەیاند، دوای ئاگادارکردنەوەیان، دەستبەجێ تیمەکانیان چوونەتە بەرزاییەکان و دەستیان بە دۆزینەوەی شاخەوانەکە کردووە.
 
بەگوتەی غوڵامڕەزا عەلی محەممەدی، تیمەکانیان دوای بڕینی رێگەیەکی سەخت، گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە، ''بەڵام بەهۆی سەختیی برینەکانییەوە، شاخەوانەکە گیانی لەدەستدابوو.''
 
بەڕێوەبەری گشتیی مانگی سووری لوڕستان ئاماژەی بە سەختیی رێگەکە کرد و گوتی، تەرمی شاخەوانەکە بە هاوکاریی چەندین تیمی فریاگوزاری، بەرگریی شارستانی و پۆلیس هێنراوەتە خوارەوە و رادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراوە.
 
دروود لە نێوان دوو رووباری تیرە و ماربۆرە لە داوێنی چیاکانی زاگرۆس هەڵکەوتووە و بەهۆی هەڵکەوتەی جوگرافیاییەکەی، وەک پایتەختی سرووشتی ئێران تۆمار کراوە.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

محەممەد زاهیر، ئەو گەنجەی گیانی لەدەستداوە

تەرمی کۆچبەرێکی دیکەی کورد گەڕێندرایەوە هەرێمی کوردستان

تەرمی گەنجێکی کورد لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە گەڕێندرایەوە هەرێمی کوردستان. پەیامنێری رووداو دەڵێت، خەڵکی قەزای رانیەیە و دوای 44 رۆژ مانەوە لە نەخۆشخانەیەکی رۆمانیا، گیانی لەدەستداوە.