لە باکووری کوردستان کچێک باوکی خۆی دەکوژێت

12-03-2020
هەوار ئیسماعیل
نیشانەکردن سەمسوور باکووری کوردستان
A+ A-
رووداو - هەولێر 

لە شاری سەمسووری باکووری کوردستان کچێکی تەمەن 19 ساڵ دوای دەمەقاڵێ، باوکی خۆی بە دەمانچە دەکوژێت.
 
بەپێی میدیاکانی تورکیا، شەوی رابردوو لە گەڕەکی یەشیل یورت لە شاری سەمسوور کچێک بە ناوی دیلان لەگەڵ یوسف-ی باوکی کە تەمەنی 44 ساڵە لە ماڵەکەی خۆیاندا دەبێت بە دەمەقاڵێیان. دوای گەورەبوونی دەمەقاڵێکە دیلان بە دەمانچە لە باوکی دەکات و دەیکوژێت. 
 
دوای گەیشتنی پۆلیس و تیمەکانی فریاکەوتن تەرمی یوسف گوازرایەوە بۆ پزیشکی دادی سەمسوور. دیلان-یش لەلایەن پۆلیسەوە دەستبەسەرکرا.
 
هۆکاری دەمەقاڵێی نێوان ئەو باوک و کچە هێشتا نەزانراوە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیی پێکردووە.  

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چیرۆکی پەیام و باوکی، لەگەڵ ئەوانەی بەخشینی ئەندامانی جەستە ژیانی بۆ گەڕاندوونەتەوە

بەڵگەفیلمی ژیان بەخشین؛ ئەندامێکی جەستە دەبێتە چرایەک بۆ ژیانێکی دیکە

چیرۆکێکی دیکەی بەڵگەفیلمەکە باسی بەرهەم محەممەد دەکات، کە یەکێکە لە وەرگرانی گورچیلە. دوای ئەوەی لە بەخشەرە دەرەکییەکان نائومێد دەبێت و چەند کەسێک لە بڕیاری بەخشینی گورچیلە پەشیمان دەبنەوە، براکەی دێتە پێش و بێبەرامبەر گورچیلەیەکی خۆی پێدەبەخشێت. بەرهەم دەڵێت، "ئەم ژیانەی ئێستا هەمە، قەرزاری ئازایەتی و دڵسۆزیی براکەمم".