پەرستارێکی بە رۆژوو لە نەخۆشخانەی هیوا

12-06-2017
شادیە رەسول
کارکردنی شنروێ کەیخەسرەو لە رەمەزاندا
کارکردنی شنروێ کەیخەسرەو لە رەمەزاندا
نیشانەکردن هیوا رەمەزان
A+ A-
رووداو - سلێمانی

شنروێ کەیخەسرەو، پەرستارە لە نەخۆشخانەی هیوا بۆ تووشبووانی شێرپەنجە، ئەو لەگەڵ ئەوەی رۆژانە کار دەکات و ماندوو دەبێت، بەڵام رۆژووش دەگرێت.

شنروێ چاودێری ئەو نەخۆشانە دەکات کە بەدەست ئازاری نەخۆشی شێرپەنجەوە دەناڵێنن، ئەو دەیەوێت لە نەخۆشخانەی ھیوا، ھیوا ببەخشێتە ئەو کەسانەی کە بێھیوابوون لە ژیان.

پەرستاریی، سەرپەرشتیاری ھۆبەی ئەو نەخۆشانەی رۆژانە سەردانی نەخۆشخانە دەکەن و بەڕۆژووبوون، ئەو سێ ئەرکەن شنروێ جێبەجێیان دەکات، بەڵام رۆژووگرتن نەبووەتە ھۆکاری ئەوەی ئەرکەکان لەسەر شانی ئەو قورستر بکات.

داڕشتنەوە: حەکیم داود

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە