سەرۆکی ژوورە بازرگانییەکان: 1160 خاوەنکار و کۆمپانیای تورکی لە هەرێمی کوردستان کاردەکەن

27-05-2025
بەشار عەزیز
بەشار عەزیز @BasharAzeez2
کامەران باجگر، سەرۆکی ژوورە بازرگانی و پیشەسازییەکانی هەرێمی کوردستان
کامەران باجگر، سەرۆکی ژوورە بازرگانی و پیشەسازییەکانی هەرێمی کوردستان
نیشانەکردن رۆژی هیوا جەمال
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

سەرۆکی ژوورە بازرگانی و پیشەسازییەکانی هەرێمی کوردستان بە رووداوی راگەیاند "دەرفەتی گەورەمان رەخساندووە بۆ کاری کۆمپانیا و بازرگانانی تورکیا. ئێستا نزیکەی هەزار و 160 کۆمپانیا و خاوەنکاری تورکیا لە هەرێمی کوردستان کار دەکەن". 
 
رۆژی سێشەممە، 27-5-2025، لە کاتی بەشداریکردن لە بەرنامەی رۆژی هیوا جەمال، کامەران باجگر، سەرۆکی ژوورە بازرگانی و پیشەسازییەکانی هەرێمی کوردستان لەبارەی سەردانی شاندی هەناردەکارانی تورکیا بۆ هەرێمی کوردستان و کۆبوونەوە و رێککەوتنەکانیان دەڵێت: "ئەمە دەرفەتێکە بۆ وەبەرهێنان و نزیکبوونەوە و پەیوەندیی بازرگانی لەنێوان وەبەرهێنەر و بازرگانانی هەرێمی کوردستان و تورکیا، 100 خاوەنکاری هەرێمی کوردستان لە دیدارەکە ئامادەن و دەتوانن ئەو دەرفەتە بقۆزنەوە بۆ وەبەرهێنان و بازرگانی لەگەڵ وەبەرهێن و خاوەنکارانی تورکیا". 
 
ئەمڕۆ شاندێکی ئەنجوومەنی هەناردەکارانی تورکیا (TIM) بە مەبەستی پەرەپێدانی پەیوەندییە بازرگانییەکان سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن، رێککەوتنێک واژۆ دەکەن و دەیانەوێت قەبارەی بازرگانی و هەناردەیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان "باشتر و زیاتر" بێت. 
شاندەکە نوێنەرایەتیی 150 هەزار کۆمپانیای هەناردەکار دەکەن، لە بوارەکانی کارەبا، بەرهەمهێنانی ئاژەڵ، جلوبەرگ، بەرهەمی کیمیایی، کوتاڵ، زەیتی زەیتوون، میوەی وشکراوە و زانیاریی تەکنەلۆژی. 
 
لەبارەی قەبارەی بازرگانیی نێوان عێراق، تورکیا و هەرێمی کوردستان، سەرۆکی ژوورە بازرگانییەکان ئاشکرای کرد، کە بە گوێرەی داتاکانیان "پار قەبارەی بازرگانی 18 ملیار دۆلار بووە، کە لەو رێژەیە 25 تاوەکو 30٪ پشکی هەرێمی کوردستان بووە".
 
بە گوتەی کامەران باجگر، "سەقامگیریی هەرێمی کوردستان هاندەری سەرەکییە بۆ وەبەرهێنەرانی تورکیا، بۆ ئەوەی لە هەرێمی کوردستان کار بکەن، هەموو وەبەرهێنەرانیان وەکو وەبەرهێنی خۆماڵی هەژمار دەکرێن لە زەوی و باج و چەندین ئاسانکارییان بۆ دەکرێت، هەربۆیە ئێستا نزیکەی 1160 خاوەنکار و کۆمپانیای تورکی لە هەرێمی کوردستان کار دەکەن".
 
زۆرینەی بەرهەمی هەرێمی کوردستان هاوردەکراوە و تورکیا یەکێکە لە وڵاتە سەرەکییەکان، کە بۆ هاوردەکردن هەرێمی کوردستان پشتی پێ دەبەستێت، لەبارەی هەناردەکردنی هەرێمی کوردستانەوە، کامەران باجگر ئاشکرای کرد کە ماوەیەک هەرێمی کوردستانیش هەندێک کاڵای وردە هەناردە دەکات، بەڵام "لەو ئاستە نییە ئاماری فەرمیمان هەبێت، زۆرینەی بەرهەمە هەناردەکراوەکانمان بریتی بوون لە هەنگوین، هەنار، پەتاتە و دۆشاوی تەماتە". 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.