رووداو-هەولێر
بۆ ئەوەی بەشێک لە ژنان و کچانی ئاوارە لە زاخۆ ببنە خاوەنکار و کارگە یان فرۆشگەیەک دابنێن، رێکخراوی خاچی سووری فەرەنسا کۆرسێکی 45 رۆژەی بۆ 33 ژن و کچی ئاوارە کردووەتەوە.
لە کۆرسەکەدا ژنانی ئاوارە فێری دروستکردنی چەندین جۆر شیرینی دەکرێن. هاونیشتمانییەکی رۆژئاوای کوردستان کە بەشدارە لە کۆرسەکەدا دەڵێ، دەبێ ژن و پیاو بۆ پەیداکردنی بژێویی پێکەوە کار بکەن، بۆیە بەشداری لە کۆرسەکەدا کردووە تاوەکو بتوانێ لەم رێگەوە فێری پیشەیەک بێت و دواتر دووکانێک بکاتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ